گرنگترین
کارەساتێکی دڵتەزێن لە خولی هۆڵەندا روویدا

یاریگا-
یاری نێوان فالفیک و ئەیاکس لە هەفتەی حەوتەمی خولی هۆڵەندا، راگیرا بەهۆی پێکانێکی مەترسیداری گۆڵپارێزی یانەی فالفیک.
لە خولەکی 84 ی یارییەکەدا، ئیتینی ڤایسن گۆڵپارێزی فالفیک بەهۆی بەیەکدادانی لەگەڵ یاریزانێکی ئەیاکسەوە لە هۆش خۆی دەچێت.
دوای هاتنە ناوەوەی تیمی پزیشکی، چواردەوری گۆڵپارێزەکە دەدرێت و یاریزانەکانی هەردوولا دەگرین، تا ئێستا هیچ هەواڵێکی فەرمی نەدراوە لە سەر دۆخی گۆڵپارێزەکە.
بە ڤیدیۆ دیمەنەکە ببینە: