ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا باس لە لەدەستدانی خەونی بردنەوەی چوار نازناو دەکات

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا جەختیدەکاتەوە، مانچێستەر سیتی دڵخۆشە بە بردنەوەی سێ نازناوەکە، ئەمەش دوای لەدەستدانی خەونی بردنەوەی چوار نازناو لە وەرزێکدا.

مان سیتی لە قۆناخی سێیەمی جامی کاراباو بە ئەنجامی 0-1 بەرامبەر نیوکاسڵ یونایتد دۆڕا، کاتێک ئالێکساندەر ئیساک، تاکە گۆڵی یارییەکەی دوای تێپەڕبوونی 10 خولەک بەسەر دەستپێکی گێمی دووەم لە یاریگای سەینت جەیمس پارک کرد.

گواردیۆلا بە پێکهاتەیەکی جیاواز لە یاری رابردووی سیتی بەرامبەر نۆتینگهام فۆرێست بەشداری لە یارییەکەدا کرد، تەنانەت حەوت گۆڕانکاری کرد بوو.

لە دوای یارییەکە گواردیۆلا رەتیکردەوە بە لەدەستدانی خەونی بردنەوەی چوار نازناو لە وەرزێکدا نیگەران بێت و بەمشێوەیە قسەی بۆ سکای سپۆرتس کرد

پێت وایە من بە لەدەستدانی خەونی بردنەوەی چوار نازناو نیگەرانم؟ ئێمە زۆر دڵخۆشترین بە بردنەوەی سێ نازناو. یارییەکی زۆر بەهێز بوو، لە گێمی دووەمدا، نیوکاسڵ زۆر توند یاری کرد و توانیان گۆڵ بکەن. لە وەرزی رابردوودا بەرامبەر ساوسامتن کراینە دەرەوە، پیرۆزبایی لە نیوکاسڵ دەکەم.

کاڵڤن فیلیپس، لە پێکهاتەی سەرەکیدا گواردیۆلا بیندرا، ئەمەش بەشدارییەکی نامۆی یاریزانەکەیە لە پێکهاتەی سەرەکیدا و نەیتوانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات، بەڵام سەرباری ئەمەش، گواردیۆلا ستایشێکی زۆری فیلیپس و ئۆسکار بۆبی کرد

فیلیپس زۆ زۆر باش یاری کرد، با بگەڕێینەوە و دواتر بڕیار لە پێکهاتەکەم دەدەم. بە شێوازی یاریکردنی فیلیپس دڵخۆشم، ئەوەی باشە هیچ یاریزانێکمان تووشی پێکان نەبوون، جیا لەمەش، بۆب ئاستێکی نموونەیی پێشکەش کرد.

شەممەی داهاتوو، مان سیتی لە پرێمەرلیگ و لەیاریگای مۆڵینکس، رووبەڕووی وۆڵڤز دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button