ئیسپانیاگرنگترین

دزییەکی گەورە لە سێرجیۆ رامۆس کراوە

Yariga App

یاریگا –

دزی لە ماڵەکەی سێرجیۆ رامۆسی ئیسپانی و ئەستێرەی یانەی سێڤییا کراوە.

پێگەی ABC de Sevilla بڵاویکردووەتەوە، لە کاتی بەڕێوەچوونی یاری نێوان سێڤییا و لانس لە میانی یارییەکانی گەڕی یەکەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، دزی لە ماڵەکەی سێرجیۆ رامۆس کراوە.

پێگە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەیش کردووە، چەند کەسێک هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی رامۆس و خێزانەکەی، شوێنەکە بە ناوی فینکا لا ئەلێگریا یە، دەکەوێتە شاری بۆلۆلۆس دی لا میتاسیۆن، لە ناوچەی لا جولیانا و نزیکەی بیست کیلۆمەتر لە شاری سێڤییا دوورە.

دزەکان بۆ چوونە ناو ماڵەکەی رامۆس سەرەتا سیستەمی سەلامەتییان لەکار خستووە، لەو کاتەدا رامۆس و هاوژینەکەی لەماڵ نەبوون، بەڵام چوار منداڵ و چاودێرەکەیان لە ماڵەکەدابوون، کە ئەمەیش بووەتە هۆی درووستبوونی مەترسی بۆسەر ژیانیان.

ماڵەکەی رامۆس

خۆشبەختانە سەرجەمیان بە سەلامەتی دەربازیان بووە، بەڵام دزەکان کۆمەڵیک خشڵ، کاتژمێر و جلوبەرگی گرانبەهایان دزیوە، کە بەهایەکی یەکجار زۆریان هەبووە. پۆلیسی ئەو شارە بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە و تا ئێستا دزەکان دەستگیر نەکراون.

هاوکات ئەمە جاری یەکەم نییە دز هەڵدەکوتێتە سەر ماڵی رامۆس، لە ساڵی 2012 لە رووداوێکی هاوشێوە و لە شاری مەدرید دز هەڵیکوتایە سەر ماڵەکەی، بەڵام ئەوکات رامۆس و براکەی لەماڵ بوون، ئەمەیش وایکرد دزەکان بە دەستبەداڵی لە شوێنەکە رابکەن.

سێرجیۆ رامۆس، لەم مێرکاتۆیە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان، دوای 19 ساڵ جارێکی دیکە گەڕایەوە سێڤییا.

بابەتی زیاتر

Back to top button