ئه‌مریکا

رۆبێرت تایلەر باسی مێسی دەکات

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرت تایلەر، هێرشبەری یانەی ئینتەرمیامی پێی وایە بەهۆی لیۆنێل مێسیەوە ئاستی یاریزانەکان بەرەو پێشتر چووە.

بێگومان ناکرێت نکۆڵی لە کاریگەرییەکانی مێسی لە ئینتەرمیامی بکرێت، بەتایبەت کە ئەم تیپە دوای پەیوەندی کردنی مێسی توانی بە شێوەیەکی بەرچاو ئەنجامەکانی بگۆڕدرێت و جامی خولی ئەمریکا بەدەست بهێنن. هەروەها سەرکەوتن بۆ قۆناغی کۆتایی جامی کراوەی ئەمریکا و هەنگاوێک لە بردنەوەی ناسناوی پاڵەوانێتی ئەم پێشبڕکێیەوە دوورن.

بلیتی سەرجەم یارییەکانی ئەم تیپە پێشتر فرۆشراوە و هەمووان بێسەبرانە تامەزرۆی بینینی مێسی لە یاریگادا دەکەن و دەیانەوێت لە نزیکەوە ئەم ئەستێرە ئەرجەنتینییە ببینن و چێژ لە سەیرکردنی یارییەکانی لە خولی تۆپی پێی ئەمریکا وەربگرن.

تایلەر سەبارەت بە ئامادە بوونی ئەم یاریزانە لە پێکهاتەی ئینتەرمیامی و لە تەنیشتی خۆی لە یاریگادا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند:

لیۆ زۆر یاریزانێکی سەرنجڕاکێشە. هەموو یاریزانانی تۆپی پێ حەز دەکەن لەبەردەم زۆرترین هاندەر یاری بکەن. لە یارییەکانی ماڵەوە ئامادەبوونی هاندەرەکان سەرسوڕهێنەر و باوەڕپێنەکراون، کاتێکیش لە دەرەوەی یاریگای خۆماندا یاری دەکەین، هەموو بلیتەکانی یارییەکە دەفرۆشرێن.

یاریزانە فینلاندییەکە لە درێژەی قسەکانی دا گوتی:

هەر کە گواستنەوە نوێیەکان بۆ پێکهاتەکەمان زیادکرا، ئاستی یاری هەمووان بەرزبوویەوە، بە منیشەوە. هەمیشە دەتوانین باشتر بکەین، بەڵام لە ئێستادا هەموومان بەهێز دەردەکەوین. ئەمە بۆ ئێمە رووداوێکی زۆر سەرنجڕاکێشە و بێگوومان هەمووی بەهۆی مێسییەوەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button