تیپێک هەموو ژمارەکانی سفرن، محەمەد سەڵاحی ئاگرین و گەڕانەوەی دەبابەکە
15 رووداوی گرنگ، کە دوێنێ روویاندا...

یاریگا –
تۆڕی وەرزشی یاریگا، لەم بابەتەدا تیشک دەخاتە سەر گرنگترین ئەو ژمارە پێوانەییانەی، لە یارییەکانی دوێنێی خولە جیا جیاکانی ئەوروپادا روویاندا.

لوکاکو لە سێریا ئەی، ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە 59 گۆڵ لە 100 یاریدا، لە مێژووی خولەکەدا تەنیا 5 یاریزان لە 100 یاری سەرەتا، زیاتر لەو گۆڵیان کردووە.
1 – کریستیانۆ رۆناڵدۆ 81 گۆڵ
2 – گۆنزالۆ هیگواین 65 گۆڵ
3 – ئەندرێ شێڤچینکۆ 64 گۆڵ
4 – ڤینچێنزۆ مۆنتێلا 64 گۆڵ
5 – دەیڤد ترێزێگێت 63 گۆڵ
6 – لوکاکۆ 59 گۆڵ

تەنیا لە ساڵی 2023، چێڵسی لە 13 یاری پرێمەرلیگ نەیتوانیوە هیچ گۆڵێک بکات. لە دوای ساڵی 1995 خراپترین ئامارییانە لە خولەکە، ئەوکات لە ساڵێکدا 14 یاری گۆڵیان نەکرد.

ساوڵ نیگوێز، لە لالیگا ژمارەی یارییەکانی گەیاندە 300 یاری، (266 یارییان بە درێسی ئاتلێتیکۆ مەدرید بووە).
هاوکات شەوی رابردوو بەرامبەر ریال مەدرید، بۆ یەکەمجار لە یارییەکی لالیگا، توانی 2 گۆڵ درووست بکات.

ناپۆلی لەم وەرزەی سێریا ئەی لە 5 یاریدا تەنیا 8 خاڵی کۆکردووەتەوە.
ئەمیش خراپترین دەستپێکی یانەکەیە لە دوای وەرزی 2015/16، ئەوکات 6 خاڵیان کۆکردبوویەوە.

شکستەکەی شەوی رابردووی شێفیڵد یونایتد بەرامبەر بە نیوکاسڵ یونایتد، گەورەترین شکست بوو لە مێژووی یانەکەدا.
تا ئێستا 4988 یارییان ئەنجامداوە، یەکەمجارە بە جیاوازی 8 گۆڵ یارییەک بدۆڕێنن.

بە درێژایی مێژووی پرێمەرلیگ، کیران تریپیێرا دووەم یاریزانە لە یارییەک 3 گۆڵ درووست بکات، بە مەرجێک هەر سێ گۆڵەکە بە سەر کرا.
یەکەم یاریزان جەیسن پەنچن بوو بۆ کریستاڵ پاڵاس دژی وێستهام لە ساڵی 2015.

دەیڤد مۆیس لە پرێمەرلیگ، بەرامبەر ئارسیناڵ، لیڤەرپوول، مانچێستەر یونایتد و چێڵسی 72 یاری کردووە لە دەرەوەی یاریگای خۆیان و خاوەنی هیچ بردنەوەیەک نییە.
تیپەکەی لە 51 یاری تووشی شکست بووە، 21 یاریش یەکسانبووە.

بڕایتن لەم وەرزەی پرێمەرلیگ لە 6 یاریدا خاوەنی 5 بردنەوە و 1 یەکسانبوونە.
لەدوای یانەی چارڵتن لە وەرزی 2005/06، بڕایتن تاکە یانەیە دەتوانێت ئەو کارە بکات (جگە لە شەش یانە بەهێزەکە)

لە مێژووی پرێمەرلیگدا، ئەینج پۆستێکۆگلو چوارەم راهێنەرە، تیپەکەی لە 6 یاری سەرەتای پرێمەرلیگ 2+ گۆڵی کردووە.
لە دوای کارلۆ ئانچێلۆتی (چێڵسی)، پێپ گواردیۆلا (مانچێستەر سیتی) کرایگ شکسپیر (لێستەر سیتی).
مالۆ گوستۆ (20 ساڵ و 128 رۆژ) سێیەم لاوترین یاریزانی چێڵسییە لە یارییەکی پرێمەرلیگ بە کارتی سوور دەکرێتە دەرەوە.
دوای ئۆبی میکیڵ دژی رێدینگ لە 2006 (19 ساڵ و 175 رۆژ) رۆبەرت هوس دژی مانچێستەر یونایتد لە ساڵی 2004 (19 ساڵ و 264 رۆژ).

لە دوای ساڵی 1993، سۆن تاکە یاریزانی تۆتنهامە لە دێربی باکووری لەندەن لە یاریگای ئارسیناڵ 2 گۆڵی کردووە.
ئەوکات جۆن هێندری ئەو کارەی ئەنجامدا.

لە مێژووی پرێمەرلیگ، کریستیان رۆمێرۆ یازدەیەمین یاریزانە، لە یارییەک گۆڵیک لە خۆیان دەکات و دەبێتە هۆکاری لێدانێکی سزایش.
یەکەم یاریزانی تۆتنهامیشە لە مێژوودا، ئەو رووداوەی بەسەردێت.

بە درێژایی مێژووی پرێمەرلیگ محەمەد سەڵاح تاکە یاریزانە لە دوو کاتی جیاواز، 12 یاری بەدوای یەک بەشداری لە کردنی گۆڵ دەکات.
مانگی هەشت تا مانگی دوازدەی ساڵی 2021، 15 یاری بەدوای یەک ئەو کارەی کرد.
مانگی چواری ساڵی 2023 تا ئێستا، 12 یارییە بەدوای یەک ئەو کارەی کردووە.

لە مێژووی پرێمەرلیگ، محەمەد سەڵاح پێنجەم یاریزانە، لە شەش یاری سەرەتا بەدوای یەک بەشداری لە کردنی گۆڵ دەکات.
دوای بێکهام (مانچێستەر یونایتد) لە 2000/01، تێری هێنری (ئارسیناڵ) لە 2004/05، سێرجیۆ ئەگوێرۆ (مانچێستەر سیتی) لە 2019/20 و ئێرلینگ هالاند لە 2022/23.

بە درێژایی مێژووی سێریا ئەی، ئیمپۆلی تاکە یانەیە لە 5 گەڕی سەرەتا، هیچ گۆڵێکی نییە و هیچ خاڵێکیشی کۆنەکردووەتەوە.