سعوودیەگرنگترین

راهێنەری نەسر پشوو بە سێ یاریزان دەدات

Yariga App

یاریگا –

لویس کاسترۆ، راهێنەری نەسری سعودی، بڕیاریداوە بۆ یاری داهاتوویان لە جامی شای سعودیە، پشوو بە سێ یاریزان بدات.

ئەمڕۆ دووشەممە، نەسر لە قۆناخی 32ی جامی شای سعودیە، رووبەڕووی ئوحوود دەبێتەوە و یارییەکەش لە یاریگای شازادە فەیسەڵ بن عەبدوڵا بەڕێوەدەچێت.

رۆژنامەی ریازییە بڵاویکردووەتەوە، راهێنەرە پۆرتوگالییەکە پشوو بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ، مارسێلۆ بڕۆزۆڤیچ و سوڵتان غەنام دەدات، ئەمەش دوای ماندووبوونی یاریزانانی ناوبراو لە یارییەکانی خولی رۆشن و چامپیۆنزلیگی ئاسیا.

نەسر ئامادەکارییەکانی بۆ یارییەکە تەواوکردووە و ئێستا لە جەددەیە بۆ یارییەکەی ئەمشەویان بەرامبەر ئوحوود.

نەسر بە رۆحێکی بەرزەوە بەشداری لە یارییەکە دەکات، ئەمەش دوای بردنەوە یەک لە دوای یەکەکانی لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە، بە تایبەت بردنەوەی یاری کلاسیکۆ لە بەرامبەر ئەهلی، بە ئەنجامی 4-3.

بابەتی زیاتر

Back to top button