ئه‌مریکافه‌ره‌نساگرنگترین

ناسر خلێفی هێرشێکی توند دەکاتە سەر مێسی

Yariga App

یاریگا –

ناسر خلێفی، سەرۆکی پاریس سانجێرمان بە توندی وەڵامی لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئینتەر مەیامی دەداتەوە.

لە ماوەی رابردوودا، لیۆنێل مێسی، روونیکردەوە، لە دوای بردنەوەی نازناوی جامی مۆندیالی 2022ی قەتەر، تاکە یاریزانی ئەرجەنتینی بوو، کە یانەکەی ئاهەنگێکی ئەوتۆیان بۆ رێکنەخست. پێچەوانەی یاریزانانی وەک لیساندرۆ مارتینێز و ئەلێکسیس ماک ئالیستەر، کە لەلایەن یانەکانیانەوە، پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا.

خلێفی ئەم قسانەی مێسی رەتکردەوە و بە رادیۆی RMC راگەیاند

هەموو کەسێک کارەکانی ئێمەی بینی، تەنانەت ڤیدیۆشمان بۆی دروست کرد، لە مەشقەکان ئاهەنگمان بۆی رێکخست و تەنانەت بە تایبەتیش ئاهەنگمان گێڕا. بەڵام لەگەڵ رێزم، ئێمە یانەیەکی فەرەنسین، بۆیە زۆر کارێکی هەستیار بوو، ئەگەر لە یاریگا ئاهەنگمان گێڕابووایە. دەبێ رێز لەو وڵاتە بگرین، چونکە لە یاری کۆتایی شکستی هێنابوو. دەبووایە رێز لە یاریزانان و هاندەرانی فەرەنساش بگرین.

هەرچەندە لە دوای گەڕانەوەی، لە مەشقەکانی پاریس سانجێرماندا، مێسی بە رێڕەوی شەڕەفیدا تێپەڕی، بەڵام لە کۆتایی وەرزدا، گرێبەستەکەی نوێ نەکردووە و روویکردە مەیامی.

بابەتی زیاتر

Back to top button