ئیسپانیا

ئەو ئەستێرەیەی بارسێلۆنا چاوەڕێی دەکرد گەڕایەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ رۆناڵد ئاراوخۆ گەڕایەوە مەشقەکانی بارسێلۆنا، ئەمەش باشترین هەواڵە بۆ ستافی یانەکە و هەوادارانی.

رۆناڵد ئاراوخۆ ئەمڕۆ لەگەڵ هاوڕێکانی بەشداری مەشقەکانی بارسێلۆنای کرد. یاریزانە ئۆرۆگواییەکە لە پێکان چاکبووەتەوە و هەموو شتێک ئاماژە بەوە دەکات کە ئامادە دەبێت بۆ یارییەکەی هەفتەی داهاتوو بەرامبەر سێڵتا.

بەڵام تا ئێستا ئاراوخۆ مۆڵەتی پزیشکی وەرنەگرتووە و پێناچێت لە ریزبەندی یاریزانانی یارییەکەی سێشەممە بەرامبەر ئەنتۆربدا بێت. چاڤی دەیەوێت زۆر وریا بێت لەگەڵ پێکانەکانی ناو تیپەکەی بۆ ئەوەی مەترسی گەڕانەوەی پێکانەکەی نەبێت.  چاڤی هەینی رابردوو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە ئاراوخۆ بەم زووانە دەگەڕێتەوە.

دوای بڕیاری یەکلاکەرەوەی پزیشکەکان، تاکە یاریزانی پێکانی یانەکە پێدرییە، بارسێلۆنا پێشبینی دەکات لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمدا بتوانێت لە کلاسیکۆدا ئامادە ببێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button