جیهانراپۆرتی تایبەت

ئەستێرەکانی تۆپی پێ ئەم هاوینە لە کوێ بوون؟

Yariga App

یاریگا –

پێشووتر یاریزانەکانمان تەنها هەفتانە لە ناو یاریگا و لە کاتی یاریکردن دا دەبینی، بەڵام ئێستا بەهۆی زۆربوونی تۆڕەکۆمەلایەتییەکان دەتوانین سات بە سات ئاگاداری یاریزانە دڵخوازەکانمان بین و بزانین لە کوێن و چی دەکەن و چی دەخۆن و بارودۆخی ژیانیان چۆنە.

لەم بابەتەدا دەمانەوێت تیشک بخەینە سەر ئەوەی کە یاریزانان لە پشووی هاوینەدا لە کوێ بوون و چیان دەکرد.

کیلیان ئێمباپێ

ئێمباپێ کە هاوینە ببوە گەرمترین دەنگۆی بازاڕی گواستنەوە و بەڕێوبەرانی پاریس سانجێرمانی زۆر توورە کردبوو خۆی هەر خەریکی گەڕان و پشوو وەرگرتن بوو لە کەنار ئاوەکانی مەیامی لە ئەمریکا و هیچ گرنگییەکی بە دەنگۆ و هەواڵەکان نەدەدا.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Kylian Mbappé (@k.mbappe)

محەمەد سەڵاح

سەڵاح زۆربەی هاوینان لە کەنار دەریا لەگەڵ خێزانەکەی بەسەر دەبات و زۆربەی کاتەکان گەشتی دووڕگەکانی یۆنان دەکات.

وەک لەم وینەش دا دیارە لە کاتی پشوودا خەریکی تاوڵە کردنە.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Mohamed Salah (@mosalah)

ئێرلینگ هالاند

دوای خۆشترین وەرزی ژیانی، ئێرلینگ هالاند چووە ماسیگرتن لە نەرویج و ئامۆژگارییەکی ئەخلاقیشی بۆمان نووسیبوو: “ژیان بریتییە لە هاوسەنگی”!

کریستیانۆ رۆناڵدۆ

هەروەها کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەستی هاوسەر و منداڵەکانی گرت و چووە شوێنێک کە نەیدەویست بزانین لە کوێیە، بەڵام پێدەچێت ڤێلایەکی تایبەت بێت چونکە تا ئەو شوێنەی چاو دەیبینێت هیچ کەس دیار نییە.

دەیڤد بێکهام

بەکارهێنانی وشەی پشوو بۆ خێزانی بێکهام کەمێک هەڵەیە چونکە ژیانیان زیاتر لە پشوویەکی درێژ دەچێت، بەڵام بۆ ئەم هاوینە، گەشتی تۆکیۆیان کرد و لەوێ سوشی ئەسڵی یان تاقی کردەوە.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by David Beckham (@davidbeckham)

لیۆنێل مێسی

مێسی لۆکەیشنی بۆ ئەم وێنەیە دانەناوە و لە پۆستەکەشی تەنها نووسیویەتی ‘ پشوو’، بەڵام بەزۆری دەچێتە ئیبیزای ئیسپانیا یان ماڵدیڤ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button