یاریگا –
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەیاننامەیەكی فەرمی سەبارەت بە وەڵامدانەوەی ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی كۆمەڵێك لە یاریزانەكانی كراوە بڵاوكردەوە.
بەپێی زانیاریەكانی ریلیڤیۆ پاسەوانی مەدەنی سێ یاریزانی ریال مەدریدی دەستگیر كردووە بەهۆی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆی سێكسی منداڵێك.
بەپێی زانیاریەكانی هەمان سەرچاوە، لە شەشی ئەیلوولی رابردوودا لە دوورگەكانی كەناری سكاڵایەك لەلایەن دایكی ئەو كچەی ڤیدیۆكەی بڵاوكراوەتەوە پێشكەشكراوە و دەستبەجێ لێكۆڵینەوەكان لەلایەن پاسەوانی مەدەنییەوە دەستیپێكردووە و سێ كەس لە ریال مەدرید دەستگیركراون.
ئەوەش ئاشكرا كراوە، بەپێی ئەو سكاڵایەی كە كراوە یەكێك لە یاریزانە تۆمەتبارەكان كلیپێكی ڤیدیۆی تۆماركردووە كە ناوەڕۆكەكەی ڤیدیۆی سێكسیە لەگەڵ كچێكی منداڵدا، دواتر ئەو پارچە ڤیدیۆیەی لە ناو هاوڕێكانیدا بڵاوكردووەتەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڤاڵدیباس پۆلیس هەر زوو ئەو سێ یاریزانەی دەستگیر كرد بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لەو سكاڵایەی لەسەریان تۆماركراوە.
لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، بڕیارە لێکۆڵینەوەکان لەلایەن پۆلیسی دادوەریی و پاسەوانی شارستانی لە لاس پاڵماس تەواو بکرێن، هاوکات هەندێک راپۆرت ئاماژە بەوە دەکەن کە رەنگە یاریزانی زیاتر لەو رووداوەدا بەشداربن و پێدەچێت ئەو بابەتە یاریزانانی تیپی یەکەمیش بگرێتەوە.
بەپێی زانیاریەكانی “El Confidencial” لە یاسای ئیسپانیادا هاتووە، ئەگەر کچێک بەبێ ئاگاداری ئەوان وێنەی بگیرێت، سزاکەی زیندانیکردن دەبێت بۆ ماوەی ساڵێک تا چوار ساڵ، بەڵام ئەگەر کچەکە تەمەنی لە خوار تەمەنی یاسایی بێت سزاکە بۆ 8 ساڵ زیاد دەکرێت.
— Actu Foot (@ActuFoot_) September 14, 2023
بەڵام ئەگەر رەزامەندی بۆ تۆمارکردنی ڤیدیۆكە هەبوو، و دواتر بەبێ مۆڵەت بڵاوکرایەوە، ئەوا سزای زیندانیکردن بە دوو بۆ پێنج ساڵ دەسەپێندرێت، لەگەڵ سزای دارایی.
Comunicado Oficial.#RealMadrid
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) September 14, 2023
بەیاننامەی فەرمی ریال مەدرید:
ریال مەدرید ئاگادارە كە یاریزانێكی كاستیا و سێ یاریزانی تیپی سێیەم بەیاننامەیەكیان پێشكەش بە پاسەوانی شارستانی كردووە سەبارەت بە سكاڵەیەكی پەیوەست بە بڵاوكردنەوەی پارچە ڤیدیۆیەك لە رێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی واتس ئاپەوە.
لە كاتی زانینی زانیاری تەواو لەسەر رووداوەكە ئەوا رێكاری گونجاو دەگرینە بەر.