ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

بۆنوچی: یوڤێنتوس سوكایەتی پێكردم

Yariga App

یاریگا –

لیۆناردۆ بۆنوچی، بەرگریكاری ئیتاڵی یانەی یونیەن بەرلین و ئەستێرەی پێشووی یوڤێنتوس هێرشدەكاتە سەر یانەكەی.

لە دوای چوونە دەرەوەی لە پلانەكانی ماسیمیلیانۆ ئالێگری بەرگریكارەكە داوای رۆیشتنی لە یوڤێنتوس كرد.

لە گواستنەوەكانی هاوینی ساڵی 2023 بەرگریكارە ئیتاڵیەكە خانمە پیرەكەی بەرەو یونیەن بەرلینی ئەڵمانی جێهێشت.

لە لێدوانێكیدا بۆنوچی هێرشیكردە سەر یانەكەی پێشووی بەهۆی ئەوەی بەسەریهاتووە لەلایەن ئەو یانەیەوە بە راهێنەرایەتیكردنی ئالێگری.

لە لێدوانەكانیدا ووتی: لەلایەن یوڤێنتوس و راهێنەرەكەیانەوە شتی درۆ و ناڕاستم بینیوە و خوێندووەتەوە، بۆ نمونە لە مانگی تشرینی یەكەم و شوبات پێیان ووتم كە لە كۆتایی وەرزدا كۆتایی بە پەیوەندی نێوانمان دێت، لە كۆتایی مانگدا خۆمم وەك بژاردەی پێنجەم و شەشەم بینی لە یانەكەدا.

هەروەها ووتیشی: تا رۆژی 13ی تەمووز بە خوێندنەوەی رۆژنامەكان شتێكم بۆ دەركەوت، دواتر جیۆنتۆلی هاتە ماڵەكەم و پێی ووتم كە چیتر بەشێك نیم لە پێكهاتەی یوڤێنتوس، هەروەها ووتیشی بوونی من لە یاریگادا رێگری لە گەشەت تیپەكە دەكات، ئەوە گەورەترین سوكایەتی بوو پێم لە دوای 500 یاری بە درێسی بیانكۆنێریەوە، ئەمە رەفتارێكی بێ رێزییە لە لایەن یانەكەوە.

لیۆناردۆ بۆنوچی بە درێسی یوڤێنتوسەوە

بۆنوچی لەگەڵ یوڤێنتوس 502 یاری كرد و توانی 37 گۆڵ بكات 10 گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button