ئه‌ڵمانیا

ئەڵمانیەکان دوازدەهەمین راهێنەر لە ماوەی 97 ساڵ دیاری دەکەن

Yariga App

یاریگا

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا یەکێکە لەو هەڵبژاردانەی زۆر بە کەمی گۆڕانکاری لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەی دەکات.

هانس فلیک راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، دوای شکستەکەی بەرامبەر ژاپۆن لە یارییە دۆستانەکەی هەفتەی رابردوو لە پۆستەکەی دوور خرایەوە، لەم رۆژانەدا فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەو وڵاتە زۆر بە وردی بە دوای شوێنگرەوەیەکی باشدا دەگەڕێت.

ئەڵمانەکان یەکێکن لەو هەڵبژاردانەی زۆر بە کەمی راهێنەرەکانیان دوور خستووەتەوە، لە 97 ساڵی رابردوو تەنها 11 کەس راهێنەرایەتی ئەو هەڵبژاردەیەی کردووە، بەشێکی هەرە زۆریشیان دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکانیان وازیان هێناوە.

دوایینجار کە راهێنەرێکی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە پۆستەکەی دوور خرابێتەوە پێش ئەوەی گرێبەستەکەی کۆتایی هات بێت، یوپ دێروال لە ساڵی 1984 بووە، لەو کاتەوە واتە دوای تێپەڕبوونی نزیکەی 39 ساڵ، بۆ جاری یەکەم راهێنەرێک لە پۆستی راهێنەرایەتی ئەڵمانیا دوور خرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button