کاردانەوەی ئانتۆنی بەرامبەر بەیاننامەکەی مانچێستەر یونایتد: جەخت لەوە دەکەمەوە کە من بێتاوانم!
یاریگا
ئەستێرە بەناوبانگەکەی مانچستەر یونایتد دووپاتیکردەوە یاوەری تیپەکەی لە مەشق و یارییەکان ناکات، تا هەموو تۆمەتەکانی دژی ئەو یەکلایی دەکرێنەوە.
ئەمڕۆ یانەی مانچێستەر یونایتد بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند ئانتۆنی ڕێگەی پێنادرێت مەشق و ڕاهێنان بکات تا ئەو کاتەی بەتەواوی لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی دژی دەکرێت.
لەلایەن خۆشیەوە یاریزانە بەڕازیلییەکە کە ڕووبەڕووی چەندین دۆسیەی توندوتیژی خێزانی بووەتەوە، دوای بەیاننامەکەی یانەکەئ، بەیاننامەیەکی نوێی بڵاوکردەوە، تیایدا باسی لە قبوڵکردنی تەواوەتی بڕیارەکەی بەرپرسانی مانچێستەر یونایتد کرد.
لەگەڵ مانچێستەر یونایتد ڕێککەوتووم کە بەشداری راهێنانەکان و یارییەکان نەکەم، تا ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەم کراوە لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت. ئەمەش بە بڕیارێکی دوولایەنە دادەنرێت و ئامانج لێی ئەوەیە کە سەرقاڵکردنێک بۆ هاوڕێکانم دروست نەکەم و هەروەها دووربکەونەوە لە دروستکردنی جیاوازی بۆ یانەکە. لە هەموو ئەو کەیسانەی کە تۆمەتبارم ، بێتاوانی خۆم دووپات دەکەمەوە. بڕیاریشمداوە هاوکاری تەواوەتی لەگەڵ پۆلیس بکەم و یارمەتیان بدەم بۆ دۆزینەوەی ڕاستییەکان، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی گەڕانەوەم بۆ لاکێشەی کەسک