ئیسپانیا

بارسێلۆنا چارەنوسی دی یۆنگ بە تەواوەتی یەکلایی دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا

کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا سەرەڕای قەیرانە داراییەکانی، بەڵام دەیەوێت چارەنوسی فرەنکی دی یۆنگ ناوەراستکاری هۆڵەندی یانەکەی یەکلایی بکاتەوە.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، لەگەڵ داخستنی دەرگای گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان، بارسێلۆنا نەک هەر توانی چەند یاریزانی باش بگوازێتەوە ئەویش بە تێچوویەکی کەم، بەڵکو بووە هۆی ڕۆیشتنی چەند یاریزانێکی ئەو یاریزانانەی کە مووچەی زۆریان لەم تیپەدا هەبووە.

بارسێلۆنا نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی چاڤی ڕاهێنەر، هەروەها مارک ئەندرێ تێر شتیگن بەشێکی بەرچاو لە مووچەکەی کەمکردووەتەوە بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسا نوێبکاتەوە.

ئێستا بەرپرسانی بلاوگرانا چاویان لەوەیە گرێبەستی فرەنکی دی یۆنگ نوێ بکەنەوە. بارسێلۆنا ئۆفەرێکی نوێی بۆ دی یۆنگ ناردووە بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی. گرێبەستەکەی دی یۆنگ تا ساڵی 2026 کارا دەبێت، بەڵام بەرپرسانی بارسا دەیانەوێت گرێبەستەکەی بە زووترین کات بۆ ماوەیەکی دیکە نوێ بکەنەوە.

تا ئێستا وردەکارییەکانی ئۆفەرەکەی بارسێلۆنا بۆ  دی یۆنگ دزەپێنەکراوە، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی دارایی ئەم تیپە، بەڕێوەبەرانی بارسا هەوڵدەدەن مووچەی دی یۆنگ کەمبکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button