بەهۆی هەڵەیەک کریستیانۆ بە خێرایی دەگەڕێتەوە سعودیە

یاریگا –
بەهۆی وەرگرتنی کارتێکی زەرد، گەشتی ئەمجارەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کورتخایەن دەبێت.
شەوی رابردوو لە میانی یارییەکانی پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، هەڵبژاردەی پۆرتوگال رووبەڕووی هەڵبژاردەی سلۆڤاکیا بووەوە، یارییەکەش بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی پۆرتوگال کۆتایی هات، کە برونۆ فێرناندێس لە خولەکی 42 تاکە گۆڵی یارییەکەی کرد.
هێرشبەرە تەمەن 38 ساڵانییەکەی یانەی نەسڕی سعودی بەشداری 90 خولەکی یارییەکەی کرد، بەڵام لە خولەکی 62ـی یارییەکە بەهۆی لێدانێک لە مارتن دوبراڤکای گۆڵپارێزی سلۆڤاکیا، کارتێکی زەردی بەڕوودا بەرزکرایەوە.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، بەهۆی وەرگرتنی ئەو کارتە زەردە و کەڵەکەبوونی ژمارەی کارتەکانی، بێبەشدەبێت لە یاری داهاتووی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر بە هەڵبژاردەی لوکسێمبۆرگ، لە رۆژی دووشەممەی داهاتوودا.
گۆڵکارە مێژووییەکەی پۆرتوگال لە رابردوودا لە 11 یاری جیاوازدا رووبەڕووی هەڵبژاردەی لوکسێمبۆرگ بووەتەوە، توایوییەتی 11 جاریش تۆڕی گۆڵەکەیان بهەژێنێت.
لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024، پۆرتوگال لە کۆمەڵەی دەیەم شانبەشانی هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی لوکسێمبۆرگ، سلۆڤاکیا، بۆسینا-هێرزێگۆڤینا، ئایسلاند و لیشتێنشتاین یاری دەکات.
ریزبەندی کۆمەڵەکەیش بەشێوەیەیە:

هەر دوای یارییەکە، خاوەن پێنج خەڵاتی باڵۆندۆر لە هەژمارە فەرمییەکانی خۆی پەیامێکی بڵاوکردەوە و نوسیوییەتی:
بردنەوەیەکی گرنگ لە یارییەکی قورسدا، هەر بە نەدۆڕاوی دەمێنینەوە!
Vitória muito importante num jogo difícil! Seguimos invencíveis!👏🏼
Vamos @selecaoportugal !💪🏼🇵🇹#vesteabandeira pic.twitter.com/vz8ncUEGH8— Cristiano Ronaldo (@Cristiano) September 8, 2023