ئیسپانیا

لاپۆرتا لە نێوان ئێمباپێ و هالاند کامیان هەڵدەبژێرێت

Yariga App

یاریگا –

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، هەڵبژاردەیەکی سەیری لە نێوان کیلیان ئێمباپێ و ئێرلینگ هالاند هەڵبژارد، کە لەم رۆژانەدا دوو ئەستێرەی جیهانی تۆپی پێن.

بارسێلۆنا لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا گواستنەوەی باشی ئەنجامدا و توانی ئەو یاریزانانە بگوازێتەوە کە چاڤی دەیەوێت بارودۆخی تیپەکەی پێ باشتر بکات.

یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین کڕینەکانی ئەم یانەیە کە رەنگە تا چەند هەفتەیەک لەمەوبەر کەم کەس چاوەڕێی کردبێت، جواو فیلیکس بوو. ئه ستێره پورتوگالییەکە به هه موو توانایەوه هه وڵیدا پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بکات و دواجار توانی لە دوا خولەکەکانی بازاڕی میرکاتۆ به خواستن پەیوەندی بە یانەکەوە بکات.

رۆژنامەی سپۆرت نهێنیەکی سەرنجڕاکێشی ئاشکرا کردووە و بانگەشەی ئەوەی کردووە کە لاپۆرتا ئەم یاریزانەی تەنانەت لە هالاند وئێمباپێ پێ باشترە. یەکێک لە رۆژنامەنووسانی ئەم رۆژنامەیە سەبارەت بەم بابەتە دەڵێت:

رۆژێک دوای چاوپێکەوتنەکە، بە شێوەیەکی تایبەت لە لاپۆرتام پرسی لە نێوان هالاند و ئێمباپێ کامیان هەڵدەبژێریت، ئەویش راستگۆیانە گوتی ئەگەر بتوانێت فێلیکس دەگوازێتەوە.

پێشتر باس لەوە کرا کە سەرۆکی بارسا بەو پێیەی ئەم یاریزانە لە ساڵی 2019 ئاستێکی نایابی لە تیپی بەنفیکا هەبوو گرنگی پێداوە، بەڵام لەو کاتەدا مەرجی پێویستی بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە نەبووە، بەڵام ئێستا خەونەکەی بەدیهاتووە.

لاپۆرتا چەندین جار بۆ کەسانی جیاواز جەختی لەوە کردووەتەوە کە یاریی فێلیکس، یۆهان کرۆیفی ئەفسانەی گەورەی بارسێلۆنا و تۆپی پێی هۆڵەندی بیردەخاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button