ئه‌مریکاگرنگترین

بەهۆی دەستدرێژی كردنە سەر خۆشەویستەكەی ئانتۆنی دوورخرایەوە

Yariga App

یاریگا –

فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل ئانتۆنی ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتدی لە لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی هەڵبژاردەكەی دوورخستەوە لە ماوەی پشووە نێودەوڵەتیەكاندا، بەهۆی دەستدرێژیكردنە سەر خۆشەویستەكەی پێشووی.

پۆلیسی بەڕازیل لێكۆڵینەوە لەو یاریزانە دەكات، دوای ئەوەی خۆشەویستەكەی پێشووی دۆسییەكەی لە دژی تۆماركرد و تۆمەتباریكرد بە دەستدرێژیكردنە سەری.

لە بەیننامەیەكی فەرمیدا فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل رایگەیاند، ئانتۆنی لە لیستی یاریزانەكانی هەڵبژاردەی بەڕازیل بۆ پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی 2026 دوورخرایەوە، بەهۆی لێكۆڵینەوەكان دوای هێرشكردنە سەر خۆشەویستەكەی پێشووی.

لە بەیاننامەكەی فیدراسیۆنی بەڕازیلدا هاتووە: بەمەبەستی پاراستی ئەو كەسەی كە بووەتە قوربانی، ئانتۆنی لە لیستی یاریزانەكانی هەڵبژاردەی بەڕازیل دووردەخرێتەوە.

دوای دوورخستنەوەی ئانتۆنی گابریێل خێسوس بانگهێشتی هەڵبژاردەی بەڕازیل كرا.

وابڕیارە لە ماوەی پشووی نێودەوڵەتیەكاندا بەڕازیل دوو یاری بەرامبەر هەڵبژاردەكانی بۆلیڤیا و پیر لە بەرواری 9-9 و 13-9 لە میانی پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی كیشوەری ئەمریكا بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button