ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید پلانێكی جیاواز بۆ گواستنەوەی ئێمباپێ دادەڕێژێت

Yariga App

یاریگا

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی فەڕەنسا ئاشكرایانكرد، یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پلانێكی جیاواز بۆ گواستنەوەی كیلیان ئێمباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان دادەڕێژێت.

گرێبەستەكەی كیلیان لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت و تا ئێستاش داهاتووی خۆی یەكلا نەكردووەتەوە.

پێشتر ئێمباپێ ئارەزووی مانەوەی لە پاریس بۆ وەرزی داهاتوو راگەیاند و ئاشكرایكرد كە دوای كۆتاییهاتنی وەرزی داهاتوو بە خۆڕایی پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیەوە دەكات.

بەڵام هەر زوو یانە فەڕەنسیەكە هاتە سەر هێڵ و ناسڕ خلێفی رایگەیاند بە هیچ جۆرێك ئامادە نین بە خۆڕایی دەستبەرداری ئەستێرەكەی ببێت.

بەپێی زانیارییەكانی پێگەی فوت مێركاتۆ ریال مەدرید پەشیمان بووەتەوە لە گواستنەوەی ئێمباپێ لەم وەرزەدا، بەڵام هێشتا یاریزانەكەی دەوێت.

یانە شاهانەكە پلانی داناوە لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا یاریزانەكە بگوازێتەوە ریزەكانی.

ئەوەشی ئاشكرا كردووە، ریال مەدرید لاری نیە لەوەی بڕە پارەیەك لە گواستنەوەی ئێمباپێ خەرج بكات، سەرەڕای ئەوەی كەمتر لە 6 مانگ دەمێنێت بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەكەی.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە سەرکەوتنی ئەم پلانە پەیوەستە بە ئەنجامی دانوستانەکانی نێوان ئێمباپێ و ئیدارەی پاریس سانجێرمان لە ماوەی داهاتوودا.

كیلیان ئێمباپێ بە درێسی هەڵبژاردەی فەڕەنسا

بابەتی زیاتر

Back to top button