ئینگلتەرا

مان سیتی ئۆفەرێکی دیکە بۆ گواستنەوەی ئامانجەکەی پێشکەش دەکات

Yariga App

یاریگا

مانچێستەر سیتی نزیکەی 60 ملیۆن یۆرۆی پێشکەش بە وۆلڤەرهامپتۆن کردووە بۆ گواستنەوەی ماتیۆس نونێسی یاریزانی پورتوگالی.

مانچێستەر سیتی هەموو ئامانجی ئەوەیە، شوێنگرەوەی کیڤن دێ برۆینی پێشکۆتایی هاتنی وادەی گواستنەوەی یاریزانان بگوازێتەوە.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، سیتیزن دووەم ئۆفەری پێشکەش بە وۆڵڤەرهامپتۆن کردووە، دوای ئەوەی یەکەم ئۆفەریان بە بەهای 55 ملیۆن یۆرۆ (50+5 پاداشت) ڕەتکرایەوە.

ئۆفەرە نوێیەکەی مان سیتی نزیکەی 60 ملیۆن یۆرۆیە. پاڵەوانی وەرزی پێشووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دڵنیایە لە کۆتایی هاتنی گواستنەوەکە و لە ئێستاشدا ڕێککەوتنێکی کەسی لەگەڵ ئەم یاریزانە تەمەن 24 ساڵەدا کراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button