ئاسیائه‌وروپاسعوودیەفه‌ره‌نساگرنگترین

هاندەرانی پاریس هێرشدەكەنە سەر نێیمار

Yariga App

یاریگا

هاندەرانی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی هێرشدەكەنە سەر نێیمار دا سێلڤا ئەستێرەی پێشووی یانەكەیان و ئێستای یانەی هیلالی سعودی لە میانی یارییەكەیان بەرامبەر لێنس.

شەوی رابردوو پاریس سان جێرمان لە یاریگای خۆیدا میوانداری لێنسی كرد و یارییەكەشی بەئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی سێیەمی خولی فەڕەنسیدا.

گۆڵەكانی پاریس لەلایەن ماركۆ ئەسێنسیۆ لە خولەكی 44 و كیلیان ئێمباپێ لە خولەكەكانی 52,91 تۆمار كران.

لە گواستنەوەكانی هاوینەدا نێیمار بە بەهای 90 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەكانی هیلالی سعودییەوە كرد.

لە كاتی بەڕێوەچوونی یارییەكەدا هاندەرانی پاریس پەیامێكیان بەرزكردەوە و تێیدا هێرشیان كردە سەر ئەستێرە بەڕازیلیەكە و نووسیوویانە:

 لەكۆتاییدا، لە بێ رەوشتەكان رزگارمان بوو

نێیمار دا سێلڤا بەشداری مەشق و راهێنانەكانی لەگەڵ هیلالی سعودی كردووە و بەمزوانە دەست بەیاریكردن دەكات.

نێیمار، لە راهێنانەكانی هیلال

بابەتی زیاتر

Back to top button