ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

لازیۆ لە گواستنەوەی لۆریس پاشگەزبووەوە

Yariga App

یانەی لازیۆی ئیتاڵی چیتر هەوڵ بۆ گواستنەوەی هیوگۆ لۆریسی گۆڵپارێزی مێژوویی تۆتنهام و فەڕەنسا نادات.

لۆریس پێگەی خۆی لە پێکهاتەی سپێرز لەدەستدا و لەلایەن راهێنەرەوە ئازادکراوە کە یانەیەکی تازە بۆخۆی بدۆزێتەوە. پاش زیاد لە دوو هەفتە لە گفتوگۆ سەرەنجام لازیۆ بڕیاریدا کۆتایی بە هەوڵەکان بهێنێت و لەبری ئەو لویجی سێپی گۆڵپارێزی سالێرنیتانا بگوازێتەوە.

سێپی تەمەنی 32 ساڵە و چوار ساڵ لە لۆریس گەنجترە. جیانولکا دی مارزیۆی رۆژنامەنووسی ناوداریش دەڵێت، لازیۆ لە ساڵێکدا تەنها 600 هەزار یۆرۆی وەکو مووچە پێدەدات و ئەمەش زۆر کەمترە لە داواکارییەکانی لۆریس.

 

 

سێپێ پارساڵ روویکردە سالێرنیتانا و لە 17 یاری ئەو یانەیەدا بەشداربوو. بەر لەوەش گۆڵپارێزی پارمای ئیتاڵی بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button