ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

ئەستێرەیەكی دیكە لە هیلال نزیكدەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئالێكساندەر میترۆڤیچ، هێرشبەری سڕبی یانەی فولهامی ئینگلیزی لە پەیوەندیكردن بە هیلالی سعودیەوە نزیكدەبێتەوە.

بەرپرسانی هیلال لە چەند رۆژی رابردوودا گفتوگۆی فەرمییان لەگەڵ فولهامی ئینگلیزی دەسیپێكردووە، بەمەبەستی بەدەستهێنانی تواناكانی میترۆڤیچ.

خۆرخی خیسۆس، راهێنەری هیلال داوای لە بەرپرسانی یانەكەی كردووە كە هێرشبەرێكی ژمارە 9 بگوازنەوە ریزەكانیان.

بەپێی زانیاریەكانی سەرچاوەیەكی سڕبی، میترۆڤیچ سەفەری پاڕیس دەكات بەمەبەستی ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی لەگەڵ هیلالی سعودی.

چاوەڕەوان دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا بەشێوەی فەرمی گرێبەستەكەی هێرشبەرە سڕبیەكە لەگەڵ هیلال ئاشكرا بكرێت.

فولهام رازی بووە بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ میترۆڤیچ بە هیلال بفرۆشێت، لە دوای رەتكردنەوەی چەند ئۆفەرێكی كەمتر.

ئالێكساندەر میترۆڤیچ بە درێسی فولهامەوە

لە ساڵی 2018 میترۆڤیچ بەشێوەی خواستن لە نیوكاسڵەوە پەیوەندی بە فوڵهام كرد و دواتر گرێبەستێكی هەمیشەیی لەگەڵ واژۆ كردن، 137 یاری بە درێسی فولهام كرد و توانی 106 گۆڵ بكات، هەروەها لەگەڵ سڕبیاش 81 یاری كردووە و 52 گۆڵی تۆمار كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button