ئینگلتەرا

فەرمی: ڤاتارۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد

Yariga App

یاریگا

لیڤەرپوول بەردەوامە لە گواستنەوەی یاریزانان و ئەمجارەیان ڤاتارۆ ئێندۆ ناوەڕاستکاری ژاپۆنی گواستەوە ریزەکانی.

ماڵپەری فەرمی یانەی لیڤەرپوولی ئینگڵتەرا بڵاویکردەوە، لەگەڵ ڤاتارۆ ئێندۆ ناوەڕاستکارە 30 ساڵانەکەی پێشووی یانەی شتوتگارتی ئەڵمانی گەیشتنە رێکەوتن و ئەو یاریزانەیان گواستەوە ریزەکانی.

ناوەڕاستکارە ژاپۆنیەکە پێش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی بەرامبەر نزیکەی 18 ملیۆن پاوەند بۆ ماوری 4 وەرز تاوەکو ساڵی 2027 پەیوەندی بە رێدز کردووە و لەگەڵ ئەو یانەیە درێسی ژمارە 3 لەبەر دەکات.

ڤاتارۆ لە ساڵی 202 پەیوەندی بە یانەی شتوتگارتی ئەڵمانیا کرد و لەو ماوەیە لەگەڵ یانەکەی بەشداری 40 یاریکرد و بەشداری 11 گۆڵی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button