بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

هیلال گرێبەستی بۆنۆی یەکلایی کردەوە و لە گواستنەوەی یاریزانێکی دیکەش نزیکە

Yariga App

یاریگا –

یاسین بۆنۆ، گۆڵپارێزی مەغریبی یانەی سێڤییای ئیسپانی پەیوەندی بە یانەی هیلالی سعودییەوە کرد.

رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، بۆ گواستنەوەی یاسین بۆنۆ، هیلالی سعودی لەگەڵ سێڤییا گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی، گۆڵپارێزە مەغریبییەکە بووە بە یاریزانێکی نوێی هیلال.

هەر بەپێی زانیارییەکانی رۆمانۆ، گرێبەستەکەی بۆنۆ لەگەڵ هیلال بۆ سێ وەرز دەبێت، تێچووی گرێبەستەکە 21 ملیۆن یۆرۆیە، هیلال کاتی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکیشی دیاری کردووە.

هیلال لەم هەفتەیە کۆتایی بە گواستنەوەی نێیمار دا سیلڤا و یاسین بۆنۆ هێنا، بەڵام ئەمە کۆتایی نییە، بەپێی قسەکانی رۆمانۆ ئامانجی ئەمجارەی یانەکە یەکلایی کردنەوەی گرێبەستی ئالێکساندەر میترۆڤیچە.

هێرشبەرە سڕبییەکەی یانەی فولهام لە مانگی حەوتەوە رەزامەندی دەربڕیووە پەیوەندی بە یانە سعودییەکە بکات، بەڵام فولهام ئامادە نەبووە دەستبەرداری ببێت، بەپێی زانیارییەکانی رۆمانۆ، هیلال نزیکە لە یەکلایی کردنەوەی ئەو گرێبەستەیش.

بابەتی زیاتر

Back to top button