ئیسپانیا

رۆدریگۆ: هەنگاوێک لە بارسێلۆنا دوور بووم

Yariga App

یاریگا –

رۆدریگۆ گۆس، ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی ریال مەدرید، لە لێواری واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا بوو، بەڵام دواجار پەشیمان بوویەوە.

رۆدریگۆ لە ساڵی 2019 دا سانتۆسی بەجێهێشت و پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە کرد کاتێک تەمەنی تەنها 18 ساڵ بوو. ئەم یاریزانە توانی بەخێرایی تواناکانی خۆی لە هێڵی هێرشبەری یانەی ریال مەدرید بسەلمێنێت و ببێتە یەکێک لە یاریزانە کاریگەرەکانی ئەم تیپە، کە لە چەند ساڵی رابردوودا رۆڵێکی گرنگی لە سەرکەوتنەکانی ئەم تیپەدا بینیوە، بەتایبەتی لە پاڵەوانێتی ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگی 2022 دا.

لە لێدوانێکیدا بۆ گێگلۆبۆ سەبارەت بەو دەرفەتەی کە هەیبوو پەیوەندی بە بارسا بکات، گوتی:

هەموو شتێک بە کردەوە لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی هات. تەنها دەبوو بچین گرێبەستەکە واژۆ بکەین. پرسیارم لە باوکم کرد، ئایا هیچ هەواڵێک هەیە دەربارەی ریال مەدرید؟ هیچ هەواڵێک نەبوو. لە کۆتایی هەفتەدا یارییەکمان هەبوو و ویستم چاوەڕێ بکەم تا کۆتایی یارییەکە. لە دڵی خۆمدا گوتم کە بە شێوەیەکی درەوشاوە لە یارییەکەدا دەردەکەوم و ریال دەمبینێت. باوکم لێم توڕە بوو وتی گاڵتەت پێکردم؟ ئۆفەرێکمان هەیە لە بارسیلۆناوە. بڕیارە لەگەڵ لیۆنێل مێسی یاری بکەیت و دەتەوێت چاوەڕێ چی بکەیت؟ چوومە یارییەکە، سێ گۆڵم تۆمارکرد و ئەسیستێکم نارد. لە کاتی یارییەکەدا بوو کە ریال پەیوەندی بە باوکمەوە کرد.

لەدرێژەی قسەکانی گوتی:

رۆژی دواتر بەبێ ئەوەی قسەیەک بڵێت ماڵەکەی بەجێهێشت. کەمێک دواتر هاتەوە، راستەوخۆ هاتە ژوورەکەم و درێسێکی ریال مەدرید و درێسێکی بارسێلۆنای بەدەستەوە بوو،فڕێیدایە بەردەمم و گوتی یەکێکیان هەڵبژێرە، تەنانەت بەبێ بیرکردنەوە ریال مەدریدم هەڵبژارد.

بابەتی زیاتر

Back to top button