ئیسپانیاگرنگترین

پزیشکێکی ئەمریکی: هیوادارم هەڵە بم، بەڵام پێکانی میلیتاو قورس دیارە

Yariga App

یاریگا

پزیشکێکی ئەمریکی بە پشت بەستن بە شارەزایی خۆی پێیوایە پێکانەکەی ئێدێر میلیتاو بەرگریکاری ریال مەدرید قورس بێت.

راپال برار پزیشکی وەرزشی ئەمریکی لە هەژمارەی خۆی بڵاویکردەوە، بە گوێرەی ئەو وێنانەی ساتی پێکانی بەرگریکارەکەی ریال مەدرید پیشان دەدەن، پێدەچێت ئەو پێکانەی ئەژنۆی چەپی قورس بێت.

ئەو پزیشکە دەشڵێت هیوادارم هەڵە بم، بەڵام پێکانەکە قورس دیارە بەستەرەکانی ئەژنۆی چەپی میلیتاو ئازاری زۆری بینیوە و دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی هەموو شتێک یەکلایی دەکرێتەوە.

تیبۆ کۆرتوا گۆڵپارێزی ریال مەدرید لە کاتی راهێنانەکان تووشی پێکانێکی لەمجۆرە بووە، بۆیە پزیشکە ئەمریکیەکە ترسی لەوە هەیە پێکانەکەی میلیتاو هەمان ئەو پێکانە بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button