ئیسپانیا

لالیگا سکاڵا لە دژی پاریس سانجێرمان تۆمار دەکات

Yariga App

یاریگا

کۆمەڵەی لالیگای ئیسپانیا بە بیانۆی ئەوەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا لەلایەنی دەستی دەرەکی هاوکاری دارایی دەکرێت، دەیەوێت لە فیفا سکاڵا دژی ئەو یانەیە تۆمار بکات.

ماڵپەڕی فەرمیی لالیگا بڵاویکردەوە بەرپرسانی لالیگا پێیان وایە یارمەتییە دەرەکییەکانی وڵاتی قەتەر پێگەی کێبڕکێی ئەم یانەیەی بە شێوەیەکی نائاسایی باشتر کردووە و ئەمەش بووەتە هۆی تێکچوونی بازاڕە جیاوازەکانی ئەوروپا لە بواری تۆپی پێدا.

بەپێی یاسا نوێیەکانی یەکێتی ئەوروپا کە لە 12ـی تەمموزی 2023 کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، وەرگرتنی یارمەتی دەرەکی لەو کۆمپانیایانە قەدەغە دەکات کە سەر بە حکومەتن یان لەلایەن حکومەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا کۆنتڕۆڵ دەکرێن.

لە ئەنجامدا بەپێی یاسا نوێیەکە، لالیگا سکاڵایەکی پێشکەش بە کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا کردووە سەبارەت بە وەرگرتنی یارمەتییە دەرەکییەکان لەلایەن وڵاتی قەتەرەوە بۆ پاریس سانجێرمان.

لەم سکاڵایەدا ئاماژە بەوە کراوە کە وەرگرتنی ئەو جۆرە هاوکاری و یارمەتییانە بووەتە هۆی ئەوەی ئاستی وەرزشی ئەم یانە فەرەنسییە لە مەرجەکانیان تێپەڕێت و ئەمەش بووەتە هۆی لاوازبوونی ڕکابەرەکان.

لە کۆتاییدا، لالیگا پێشبینی دەکات کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ نەهێشتنی شێواندنی بازاڕ وەک ئەوانەی لە سەرەوە باسکراون، ئەمەش بەهۆی ئەم ئامرازە نوێیە ڕێکخراوەییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button