ئینگلتەراگرنگترین

لە جەنگی دوو پاڵەوانەکە، مانچێستەر سیتی براوە بوو

Yariga App

یاریگا

لە یەکەم یاریی وەرزی نوێی پرێمەرلیگ، بێرنلی پاڵەوانی چامپیۆن شیپ و مانچێستەر سیتی پاڵەوانی پرێمەرلیگ رووبەڕووی یەکتری بونەوە.

یارییەکە لە یاریگای Turf Moor تایبەت بە بێرنلی بەرێوەچوو، ئەوەی چاوەڕێ دەکرا روویدا و تەنها دوای 4 خولەک ئێرلینگ هالاند گۆڵی یەکەمی بۆ مان سیتی کرد.

ئەوەی بۆ هاندەرانی مان سیتی چاوەڕواننەکراو بوو، پێکانی دێ برۆینی ناوەڕاستکاری یانەکەیان بوو، کە بەم هۆیەوە لە خولەکی 24 یاریگای جێهێشت.

گۆڵکارەکەی وەرزی رابردووی پرێمەرلیگ لە خولەکی 36 توانی دووانە بکات.

ئەوەی جێگەی سەرنج بوو دەمەقالێیەکەی نێوان هالاند و پێپ گواردیۆلا راهێنەری مان سیتی لە کاتی کۆتایی هاتنی نیوەی یەکەم بوو.

نیوەی دووەمیش لە خولەکی 75 رۆدریگۆ هێرناندێز توانی گۆڵی سێیەم و کۆتایی مان سیتی بکات و ستیزن یەکەم سێ خاڵی وەرزی نوێی پرێمەرلیگی بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button