ئه‌ڵمانیا

کیپا نزیکە لە پەیوەندی کردن بە بایرن میونشن

Yariga App

یاریگا

کیپا ئاریزابالاگا گۆڵپارێزی ئیسپانی یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا دەیەوێت بچێتە بایرن میونشن.

فلۆریەن پلێتنبێرگ لە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، کیپا ئاریزابالاگا دەیەوێت بەرەو بایرن میونشن بڕوات. ئەویش دوای ئەوەی بایرن ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی بلوز کرد، هێشتا بایرن سوورە لەسەر ئەوەی بە خواستن بە بەندێکی کڕینەوەی هەمیشەیی بگوازێتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر وردەکارییەکانی گرێبەستەکە لەسەر بڕگەی کڕینەوە لەنێوان هەردوو یانە نەکراوە.

باڤارییەکان ئەو گۆڵپارێزە تەمەن 28 ساڵەیان وەک یەکەم بژاردەی خۆیان بۆ پڕکردنەوەی پۆستە بەتاڵەکەی سۆمەر دەستنیشانکردووە و بەردەوام دەبن لە گفتوگۆکان لەگەڵ چێڵسی.

رۆژنامەنوسە ئیتاڵیەکە بڵاویشی کردەوە ئەگەر گواستنەوەی کیپا سەرکەوتوو نەبوو، ئەوا یانە ئەڵمانییەکە بەختی خۆی تاقیدەکاتەوە بۆ گواستنەوەی جیرۆنیمۆ ڕوی (ڕۆلی) لە یانەی ئەیاکسی هۆڵەندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button