ئینگلتەرا

ئارسێناڵ دەیەوێت بەهێز دەست بە پرێمەرلیگ بکات

Yariga App

یاریگا

ئارسێناڵ وەرزی رابردوو زۆر نزیکبوو دوای 20 وەرز جارێکی دیکە ناسناوی پرێمەرلیگ بباتەوە، بەڵام دواجار نەیتوانی کێبڕکێی مانچێستەر سیتی بکات و ناسناوەکەی لە بەرژەوەندی رکابەرەکەی لەدەستدا.

گەنەرز ئەم هاوینە چاکسازی باشی لە پێکهاتەکەی کردووە و چاوەڕێ دەکرێت چەند یاریزانێکی دیکەش پەیوەندی بە یانەکەوە بکەن، ئەو یانەیە لەم بازارەی گواستنەوەی یاریزانان زۆرترین پارەی خەرج کردووە و تەنها لە گواستنەوەی دێکلان رایس نزیکەی 116 ملیۆن یۆرۆیان خەرج کردووە.

میکێل ئارتێتا راهێنەری ئیسپانی تۆپ هاوێژەکان لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یەکەم یاریی وەرزی نوێی پرێمەر لیگ لەبارەی کار و چاڵاکیان لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینە گووتی

بڕوا ناکەم چاڵاکی دیکەمان لەم بازاڕەی گواستنەوەی یاریزانان هەبێت، هەرچەندە ئەم بازاڕە چاوەڕواننەکراوە

گەنەرز تاوەکو ئەم ساتە سێ یاریزانی نوێ گواستووەتەوە ریزەکانی، ئەوانیش تیمبەر لە هێلی بەرگری و دێکلان رایس لە هێلی ناوەڕاست و هەروەها کای هاڤێرتز لە هێلی پێشەوە، بۆ ئەو سێ یاریزانەش یانە لەندەنیەکە 231 ملیۆن یۆرۆی خەرجکردووە.

راهێنەری ئارسێناڵ لەبارەی پێکهاتەی یانەکەی بۆ وەرزی داهاتوو و بەرپرسیارەتی یاریزانەکانی گووتی

پێویستە بە جۆرێک مامەلە لەگەڵ یاریزانەکان بکەین هەست بەوە بکەن هەمووان بەرپرساریەتیان لە ئەستۆیە. من دەمەوێت یاریزانەکان دڵخۆش بن بۆ سەرکەوتنی تیپەکە بەبێ گوێدانە ئەوەی یارییان کردووە یان نا

ئارسێناڵ لە یەکەم یاریی وەرزی نوێی پرێمەرلیگ لە یاریگای خۆی کاتژمێر 17 بە کاتی هەولێر میوانداری نۆتینگهام فۆرست دەکات، گەنەرز لە دوایین 5 یاریی لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەرامبەر رکابەرەکەی ئامارەکانیان باش نین و خاوەنی 3 دۆڕان و دوو بردنەوەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button