ئیسپانیا
یاریزانێکی دیکەی مەدرید پێویستی بە نەشتەرگەرییە
یاریگا-ئەمڕۆ هەواڵی ناخۆش لە ریاڵ مەدرید نابڕێت و ئاردا گولەر دەچێتە ژێر چەقۆی نەشتەرگەری.
لەدوای گواستنەوەی لاوە بەهرەمەندەکە، هەواڵی ئەوە بڵاوبووەوە کە پێکانی هەیە. هەرچەندە سەرەتا بڕیار وابوو نەشتەرگەری بۆ ئەنجام نەدرێت بەڵام راگەیەندرا مەدرید پێی وایە بێ نەشتەرگەری ئەو یاریزانە بە تەواوی لە پێکانەکەی رزگاری نابێت.
بەگوێرەی مارتیۆ کارتاخێنای رۆژنامەنووسی ئەتلەتیک، هەروەها سێر دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی. بڕیاردراوە گولەر نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت و بەوەش نزیکەی 6 هەفتە لەدوای نەشتەرگەرییەکەوە دووردەبێت لە یاریگاکان.
ئەم هەواڵە لە کاتێکدا هەر ئەمڕۆ راگەیەندرا تیباوت کۆرتوا بەستەری ئەژنۆی پچڕاوە و زۆربەی وەرز دادەبڕێت، لەلایەکی دیکەش کیلیان ئێمباپێ بڕیاری مانەوەیداوە لە پاریس.