لامین یامال: لە بارسێلۆنا دەمێنمەوە
یاریگا –
لامین یامال، دیاردەی تەمەن 16 ساڵانەکەی بارسێلۆنا، هاندەرانی دڵنیا دەکاتەوە و رایگەیاند، بەم نزیکانە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی واژۆ دەکات.
لامین یامال کە لە هەفتەکانی کۆتایی وەرزی رابردوودا بۆ بارسێلۆنا یاری کرد و دەریخست کە چاڤی بڕیارێکی هەڵەی نەداوە، لە جامی خوان گامپێریشدا چەند خولەکێک بەرامبەر تۆتنهام یاری کرد و ئەسیستێکی کرد. جوڵە و تەکنیکیەکانی و داهێنانەکانی لە یاریگادا، لیونێل مێسی بیری زۆر کەس هێنایەوە لە ساڵی 2005دا کاتێک بە ئاستەکەی لە جامی خوان گامپەر هەمووانی سەرسام کرد. تەنانەت هەندێک پێیان وایە ئەو یاریزانە هاوشێوەی لیۆنێل مێسییە.
یامال تەمەنی 15 ساڵ و 285 رۆژە قوتابی ئەکادیمیای لاماسیایە، بچووکترین یاریزانە کە تا ئێستا لە لالیگا یاری بۆ بارسێلۆنا کردبێت. بپ یەکەمجار لە خولەکی 83 لە جیاتی گاڤی هاتە نێو یاریگاوە و بە گشتی 11 خولەک توانی یاری بکات. چاڤی زۆر لەسەر ئەم یاریزانە ئیسپانییە و دواجار بڕیاریدا بینێرێتە یاریگا. دواتر میدیاکانی ئیسپانیا نووسیویانە لەسەر داوای راهێنەری ئەم یانەیە، بڕیارە دوای تەمەنی 16 ساڵی گرێبەستێکی سێ ساڵە لەگەڵ بارسیلۆنا واژۆ بکات.
باڵام تاوەکوو ئێستا ئەم گرێبەستە واژۆ نەکراوە، هەرچەندە ماوەیەکە یامال تەمەنی 16 ساڵە. دەکرێت مەترسییەکی گەورە بێت بۆ بارسێلۆنا بۆ ئەوەی لە ساڵی داهاتوودا ئەو یاریزانە لەدەست بدات، بەڵام یەمال لە چاوپێکەوتنێکی کورتدا لەگەڵ مۆندێپۆرتیڤۆ دڵی هەوادارانی ئاسوودە کرد.
یامال لەو بارەیەوە گوتی:
من لە بارسیلۆنا دەمێنمەوە و نابێت کەس خەمی ئەوە بخوات. هیچ کێشەیەک نییە بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکە و ئێمە یەک بڕیارمان هەیە لەگەڵ یانەکە لەم رووەوە. کاتێک کاتی هات گرێبەستێکی نوێ واژۆ دەکەم.
دەگوترێت بارسا گرێبەستێکی سێ ساڵەی پێشکەش بە یەمال کردووە و دوای تەمەنی 18 ساڵی یەکەم گرێبەستی پیشەگەرانەی درێژخایەنی خۆی واژۆ دەکات.