ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بایرن میونشن ئۆفەرێکی دیکەی گەورە پێشکەش بە تۆتنهام دەکات

Yariga App

یاریگا –

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ئامادەکاری دەکات بۆ پێکەشکردنی ئۆفەرێکی دیکە بۆ گواستنەوەی یاری کەین.

رۆژنامەنووسی شارەزا لە بازاری گواستنەوەی ئەڵمانیا فلۆریان پلاتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، بایرن میونشن ئامادەکاری کردووە بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی دیکەی گەورە بۆ گواستنەوەی هاری کەین، کە بەهای ئۆفەرەکە 110 ملیۆن یۆرۆیە و زیادکراوەکانیش لەخۆ دەگرێت.

بەپێی هەمان سەرچاوە، یانە ئەڵمانییەکە لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوو ئۆفەرە نوێیەکەی پێشکەش بە تۆتنهام دەکات بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی شازادە هاری.

خودی ئەستێرەکەی هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا تۆتنهام و میونشنیشی ئاگادارکردووەتەوە، کە لەم هەفتەیە کۆتایی بە گرێبەستەکە بهێنن، کەین دەیەوێت بەر لە دەستپێکی وەرزی نوێ پەیوەندی بە یانە باڤارییەکە بکات.

ئەم ئۆفەرە نوێیە دەبێت بە چوارەم ئۆفەر ئەڵمانییەکەن لەم مێرکاتۆیە پێشکەش بە تۆتنهامی بکەن بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە تەمەن 29 ساڵانییەکەی تۆتنهام .

یانە لەندەنییەکە سێ ئۆفەری پێشووی ئەڵمانییەکانی رەتکردبووەوە، کە بەهای دوایین ئۆفەریان گەیشتبووە 100 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 20 ملیۆن یۆرۆی دیکەی زیادکراویش، بەڵام پێشبینی دەکرێت دانیال لیڤی، سەرۆکی تۆتنهام بە ئۆفەری چوارەم رازیبێت و شازادە هاری پێشکەش بە بایرن بکات.

هاری کەین گۆڵکاری مێژوویی سپێرزە، لە کۆی ئەنجامدانی 435 یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، 280 گۆڵی بۆ یانەکە کردووە و 64 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button