ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: ڤان دی ڤین پەیوەندی بە تۆتنهامەوە كرد

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەكی فەرمی بەرگریكاری هۆڵەندی یانەی وۆلڤسبۆرگی ئەڵمانی میكی ڤان دی ڤین پەیوەندی بە ریزەكانی تۆتنهامەوە كرد.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەرمی تۆتنهام لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر گرێبەستی ڤان دی ڤینی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

یاریزانە تەمەن 22 ساڵانەكە بە گرێبەستێك بۆ ماوەی شەش ساڵ و تا ساڵی 2029 پەیوەندی بە سپێرزەوە كرد.

تێچووی گرێبەستەكەی ڤان دی ڤین لە وۆلڤسبۆرگەوە بۆ تۆتنهام 50 ملیۆن یۆرۆیە.

وەرزی رابردوو ڤان دی ڤین لەگەڵ یانە ئەڵمانیەكە بەشداری لە 36 یاری كرد و توانی گۆڵێك بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.

ڤان دی ڤین بە درێسی تۆتنهامەوە

میكی ڤان دی ڤین لەگەڵ تۆتنهام درێسی ژمارە 37 دەپۆشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button