ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوو یانەی گەورەی پرێمەرلیگ مایكل ئۆلیسیان دەوێت

Yariga App

یاریگا

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و چێڵسی ئینگلیزی گرنگی بە گواستنەوەی مایكل ئۆلیس ئەستێرەی یانەی كریستال پاڵاس دەدەن.

گرێبەستەكەی یاریزانە تەمەن 21 ساڵانەكەی پاڵاس لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.

لە دوای رۆیشتنی ریاز مەحرەز مانچێستەر سیتی بەدوای یاریزانێكی شوێنگرەوەیدا دەگەڕێت.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی زە ئاتلێتیك ئاستە بەرزەكەی ئۆلیس یانەكانی پرێمەرلیگی بەخۆیەوە سەرقاڵ كردووە و هەمووان هەوی بەدەستهێنانی تواناكانی دەدەن.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، یانەكانی مانچێستەر سیتی و چێڵسی لە هەوڵی بەدەستهێنانی واژۆی یاریزانەكەدان.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی ئۆلیس لەگەڵ كریستاڵ پاڵاس 35 ملیۆن پاوەندە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی خستووەتە روو تا ئێستا پاڵاس هیچ ئۆفەرێكی فەریان بۆ گواستنەوەی یاریزانەكە بەدەست نەگەیشتووە.

وەرزی رابردوو یاریزانە فەڕەنسیەكە 40 یاری بە درێسی پاڵاسەوە كرد و توانی دوو گۆڵ بكات و 11 گۆڵیش دروست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button