یاریگا
لاوازی هێلی پێشەوەی ریال مەدرید لە ئامادەکارییەکان زۆر بە زەقی دیار بو و ڤینیسیۆس جونیۆر بە تەنهایی ناتوانێت کێشەی گۆڵ کردنی یانەکەی چارەسەر بکات.
هەڵەیەکی گەورە دەبێت ئەگەر ڕەشبین بین و تەنها سەیری ئەنجامەکانی مێرنگی لە چورا یارییە دۆستانەکە بکەین، بەڵام گەشتەکەی ئەمریکا دوو ڕاستی حاشا هەڵنەگری ئاشکرا کرد کە ئەگەر ڕاست نەکرێنەوە کاریگەری لەسەر داهاتووییانە شاهانەکە دەبێت لە وەرزی نوێدا. مەدرید لەم 4 یارییەدایە 8 گۆڵی لێکرا و 6 گۆڵی تۆمارکرد، سەرەڕای ئەوەی نزیکەی 100 هەلی گۆڵ کردنیان هەبوو کە ئەمەش جێگەی نیگەرانیە.
ڕیال مەدرید لە هێڵی بەرگری و لە هێڵی پێشەوە بەهێزیەکەی جارانی نیە، بەهۆی جیابوونەوەی بنزیما و ئەسینسیۆ بۆشاییەکی گەورە لە هێلی پێشەوەیان دروست بووە. حاڵەتی یەکەم، دوای شکستهێنان لە پلانی 2-4-4، ڕەنگە بگەڕێنەوە پێکهاتەی 3-3-4 و ئەو هەڵەیە ڕاست بکرێتەوە. بەڵام چارەسەرکردنی کێشەی ئەم تیپە لە هێڵی هێرشبەریدا، سەرەڕای ئەوەی چارەسەری هەیە بە هێواشی دەڕوات.
لاوازی هێڵی بەرگری یانەی ڕیال مەدرید بابەتێکی نوێ نییە. ئەم تیپە وەرزی رابردووش هەمان کێشەیان لە هێلی بەرگری هەبوو و زۆر بە ئاسانی گۆڵیان لێدەکرا، نابێت ئەوەش لەبیر بکرێت ئەگەر تواناکانی تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێز نەبووایە، ئەوا رەنگە گۆڵی زیاتریشیان لێکرابوایە. بەڵام پێدەچێت تاوەکو ئێستا ئانچێلۆتی نەیتوانی بێت کێشەی هێلی بەرگری تیپەکەی چارەسەر کردبێت.
مێرنگی لە یارییەکەی بەرامبەر یوڤێنتوس تەنها دوای تێپەڕبوونی 50 چرکە گۆڵی یەکەمیان لێکرا، دواتر لە خولەکی 19 گۆڵی دووەمیشیان لێکرا، رێک هاوشێوەی یاریی بەرامبەر میلان و بارسێلۆنا هەر زوو گۆڵیان لێکرا. ریال مەدرید یارییەکی خراپ ناکات، بە تایبەت لە هێلی ناوەڕاست کرووس و مۆدریچ و بێلینگهام و کاماڤینگا و چوامینی توانیویانە ئاستێکی باش پێشکەش بکەن، ئەو هێلە دوای پاشکەوتن بەرامبەر یوڤی توانیان ئەو یانەیە ماند و بێزار بکەن، هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی یاریزانانی خانمە پیرەکە لە خولەکی 30 تاوەکو 45 لە یاریگای خۆیان دەرنەکەون و دواجار ڤینیسیۆس توانی گۆلێک بکات.
گواستنەوەی کلیان ئێمباپێ پێویستە
ڕیال مەدرید لە ئامادەکارییەکانی ئەمریکا ڤینیسیۆسی وەک ئەستێرەی یەکەمی تیپەکە پشتڕاستکردەوە، تەنانەت لە سەرووی بێلینگهامیشەوە. بێلینگهام له هەموو شوێنێک به هرەکانی خۆی پیشان دەدات، بەڵام چانسی دروستکردنی هەلی گۆڵکردنی بۆ یاریزانه بەڕازیلییەکەی نییه. ڤینیسیۆس شتێکی ترە. ئەو ئامێرێکی مەترسیدارە لە گۆڵی ڕکابەردا و مەدرید زیاتر لە جاران بۆی یاری دەکات. هەر جوڵەیەک لە هێڵی ناوەڕاستدا لە کۆتاییدا تۆپەکەی پێدەبەخشێت و ئەگەر ڕێگاکانی خۆراکدانی ببڕدرێن ئەوا ڕیاڵ مەدرید ناتوانێت لە بەرامبەرەکەی بدات. وەک ئەوەی گواردیۆلا وەرزی ڕابردوو لە یاریگای ئیتیحاد کرد و دەزانین چی ڕوویدا.
ڕیال مەدرید سەرەڕای بەردەستبوونی ئێمباپێ کە یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهاندا، هەڵەیەکی گەورە دەکات ئەگەر هەموو هیواکانیان بخەنە سەر ڤینیسیۆس. چونکە خوسلۆ بۆ حاڵەتی فریاگوزاری هاتووە و ڕۆدریگۆش وەک یاریزانێک نییە کە لە وەرزێکدا 30 گۆڵ تۆمار بکات. کەواتە ئەگەر ڕیاڵ مەدرید بیەوێت شەڕ بۆ هەموو نازناوەکان بکات، هەموو ڕێگاکان بە ئێمباپێ کۆتایی دێت.