جیهانیاریگا

“من دەمرم و پێم ناڵێن”

Yariga App

یاریگا –

واندا نارا، خۆشەویست و بریکاری کارەکانی ماورۆ ئیکاردی، لە بارەی نەخۆشییەکەی بۆ میدیاکان دەدوێت.

سێ هەفتە لەمەوبەر ئاشکراکرا کە واندا نارا تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکەش ئیکاردی داوای گواستنەوەی خێرای واندا نارای کرد بۆ ئیتاڵیا تا لەوێ چارەسەری پێویستی بۆ بکرێت.

خانمە ئەرجەنتینییەکە لە یەکەم لێدوانی خۆی لەبارەی نەخۆشییەکەی بۆ رۆژنامەنووس ئەنجێل دی بیرتۆ کە پێگەی کالچیۆ مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە بەمشێوەیە دوا:

کەس هیچی پێنەگووتم پەرستارەکان بە گریانەوە هاتنە ژوورەکەم، لە کۆتاییدا پێیانگووتم کە تووشی شێپەنجەبووم، زۆر شڵەژام و شۆک بووم، منداڵەکانم دەگریان، میدیاکان بەخێرایی هەواڵەکەیان بڵاودەکردەوە و باسی ئەگەرەکانیان دەکرد، هەستم دەکرد خێزانەکەم دەڕوخێت و لەناو دەچێت.

واندا لە درێژەی قسەکانیدا گووتی:

من دەمرم و پێم ناڵێن، ئیکاردی ویستی لەبەر من واز لە یاریکردن بهێنێت، خوشکەکەم بە خێرایی لە پشووەکەی گەڕایەوە، دایکم لە کاتی زانینی هەواڵەکە لە هۆشچوو، هەستم دەکرد کۆتایی جیهانە، بەڵام توانیم بە بەهێزی بمێنمەوە و تا کۆتایی دەجەنگم لەگەڵ نەخۆشییەکەمدا.

واندا نارا خاوەی 5 منداڵە، کە دوو لە کچەکانی منداڵی ماورۆ ئیکاردین بە ناوەکانی ئیزابێلا ئیکاردی نارا و فرانسیسکا ئیکاردی نارا.

واندا ئێستا لە وڵاتی تورکیایە و بەشداری لە ئاهەنگی نساندنی ئیکاردی وەک یاریزانی نوێی گالاتسەڕای تورکی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button