خوله‌کانی دیکە

دەنگۆیەکان لەسەر ئیکاردی بە “ناڕاست” دەخرێنەوە

یاریگا –

سەرجەمی ئەو دەنگۆیانەی باس لە گەڕاندنەوەی ماورۆ ئیکاردی دەکەن بۆ ئینتەر میلان، بە ناڕاست دەخرێنەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا دەنگوباس زۆر هەبوو سەبارەت بە نیازەکانی ئینتەر بۆ کڕینی هێرشبەرێک لەم گواستنەوەی زستانە وەک جێگرەوەیەک بۆ ئالێکسیس سانچێز و مارکۆ ئارناتۆڤیچ کە دەگوترا لە نیوەی یەکەمی سێریائەی توانای جەستتەییان دابەزیوە و هەر بۆیە هێنانی هێرشبەرێکی بە ئەزموون بع نیوەی دووەم، ئامانجی لەپێشینەی نێرازۆری دەبێت.

ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، ڕودی گالێتی لە پلاتفۆرمی X ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردووەتەوە کە دەگوترا گالاتەسەرای دەستبەرداری ‌هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکەیان دەبن. لە بەرامبەریشدا خودی گۆڵکارەکە هەست بەباشی دەکات لە تورکیا.

ئیکاردی لە 2013-2020 درێسی ئینتەری پۆشی، پێش ئەوەی ڕوو بکاتە پاریس سان جێرمان.

لەوەتەی ساڵی 2022 وەک خواستن ڕووی کردە گالاتەسەرایی و لە ئێستادا بە هەمیشەیی  لەگەڵ یانە تورکیەکە گرێبەستی نێوان هەمیشەییە تا ساڵی 2026.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button