ئینگلتەرا

لە چەند ڕۆژی داهاتوودا یاریزانێکی مانچستەر روو دەکاتە خولی تورکی

یاریگا –

رۆژی هەینی دواوادەی بازاڕی گواستنەوەکانی زستانەیە لە تورکیا، هەر بۆیە یانەی گالاتەسەرای تا پێش ئەو وادەیە دەیەوێت یاریزانێکی مانچستەر یونایتد یەکلایی بکاتەوە بۆ ڕیزەکانی.

بە گوێرەی زانیارییەکانی fotomacی تورکی، گالاتەسەرای لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا کریستیان ئیرکسن دەباتە ڕیزەکانی.

سەرچاوەکە نووسیوشیەتی کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە گواستنەوەکە بە شێوەی خواستن دەبێت لەگەڵ بژاردەی کڕینی هەمیشەیی.

ئیریکسنی تەمەن ٣١ ساڵ لە ناوەڕاستی مانگی یەنایەرەوە بە دیاریکراوی لە یاری ئەو رۆژەیان بەرامبەر تۆتنهام، هیچ بەشدارییەکی پێ نەکراوە لەلایەن ئێریک تین هاگەوە. لە کۆی ١٩ بەشداریی ئەم وەرزە، تەنها یەک گۆڵ و دوو ئەسیستی هەیە.

یاریسازە دانیمارکیەکە لە ساڵی ٢٠٢٥ گرێبەستەکەی بەسەر دەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button