ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تۆتنهام وەڵامی دووەم ئۆفەری بایرن میونشنی دایەوە

باڤارییەکان جارێکی دیکە بێهیوا بوون

Yariga App

یاریگا –

یانەی تۆتنهام دووەم ئۆفەری یانەی بایرن میونشنی بۆ گواستنەوەی هاری کەین، رەتکردووەیەوە.

رۆژنامەی ئیدیپێندێنت بڵاویکردووەتەوە، یانەی تۆتنهامی لەندەنی دووەم ئۆفەری بایرن میونشنی ئەڵمانی رەتکردووەتەوە بۆ گواستنەوەی هاری کەینی گۆڵکار و ئەستێرەی یەکەمی یانەکە.

رۆژی دووشەممەی رابردوو شاندی یانە ئەڵمانییەکە سەردانی لەندەنیان کرد، لەگەڵ دانیال لیڤی سەرۆکی یانەکە کۆبوونەوە سەبارەت بە گواستنەوەی شازادە هاری بەرەو ئالیانز ئارێنا.

بەپێی هەمان سەرچاوە، ئۆفەرە نوێیەکەی باڤارییەکان بۆ تۆتنهام 85 ملیۆن پاوەندە، بەڵام لەندەنییەکان بەو ئۆفەرە رازی نین، داوای 100 ملیۆن پاوەند دەکەن بۆ دەستبەرداربوون لە هێرشبەرە ئینگلیزەکەیان.

هەرچەندە یانە ئەڵمانییەکە هیواخوازە سپێرز نرخی یاریزانە تەمەن 29 ساڵانییەکە بۆ نزیکەی 90 ملیۆن پاوەند کەمبکاتەوە، بەڵام پەیامی لیڤی روونە، ئامادەنییە بە کەمتر لە 100 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری ببێت.

هاری کەین ئارەزوییەکی زۆری هەیە بۆ پەیوەندیکردن بە بایرن، خەونی بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ دەبینێت لەگەڵ یانەکەدا، ئەمە لە کاتێکدایە ئەگەری هەیە هەردوو یانەی پاریس سانجێرمان و مانچێستەر یونایتد بگەڕێنەوە کێبڕکێی بەدەستهێنانی ناوبراو.

بەو هۆیەش پێشبینی دەکرێت داستانی رۆیشتن یاخود مانەوەی هاری کەین لە سپێرز، تا دواین خولەکەکانی ئەم مێرکاتۆیە بەردەوامبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button