لە قاوەی بەیانیانی یاریگا… دێمبێلی بارسێلۆنا جێدەهێڵێت و رامۆس لە نێوان سعودیە و ئەمریکا یەکێکیان هەڵدەبژێرێت
میونشن ئۆفەرەکەی نەسری بۆ گواستنەوەی سادیۆ مانێ پەسند کرد – فابریزیۆ رۆمانۆ
پاریس سانجێرمان زۆر نزیکە لە واژۆ کردنی گرێبەستێک لەگەڵ عوسمان دێمبێلی، ئەستێرەی بارسێلۆنا. ئەم دوو شەممەیە بڕگەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کە 42 ملیۆن پاوەندە، بەسەر دەچێت – ESPN
نوێنەرانی بایرن میونشن تاوەکو ئێستا بڕیاریان نەداوە بچنە لەندەن و لەگەڵ بەرپرسانی تۆتنهام کۆببنەوە، بەڵام پەیوەندییەکە هەر بۆ گواستنەوەی هاری کەین ماوە – سکای سپۆرتس
سێرجیۆ رامۆس بیرۆکەی گۆڕاوە و دەیەوێت بچێت لەگەڵ لیۆ مێسی یاری بکات – موندۆ دیپۆرتیڤۆ
بایرن میونشن گفتوگۆکانی لەگەڵ برێنتفۆرد بۆ گواستنەوەی گۆڵپارێز دەیڤد رایا دەستپێکرد – سکای سپۆرتس
گواستنەوەی ئالان سەینت ماکسیمین لە نیوکاسڵ یونایتدەوە بۆ ئەهلی سعودی بە بڕی 30 ملیۆن پاوەند کۆتایی هاتووە – مەیڵ
ئیدنسۆن کاڤانی نزیکە لە پەیوەندی کردن بە بۆکا جونیۆرز – فابریزیۆ رۆمانۆ
چێڵسی ئۆفەرێکی یوڤێنتوسی بۆ گواستنەوەی رۆمێلو لوکاکو بە خواستن رەتکردەوە، چونکە بلوز دەیەوێت بە هەمیشەیی رێگە بەچوونە دەرەوەی ئەستێرە بەلجیکییەکە بدات – توتۆ سپۆرت
مانچێستەر یونایتد وێڵە بە دوای جێگرەوەی دەیڤد دێ خیا، ئەمڕۆ گفتوگۆکانی لەگەڵ دین هێندێرسن، گۆڵپارێزی نۆتینگهام فۆرێست دەست پێدەکات – مانچێستەر ئیڤینینگ نیوز
گاڵاتەسەرای دەیەوێت فرێد، یاریزانی مانچێستەر یونایتد بگوازێتەوە، بەڵام بەهای گواستنەوەکە یانە تورکییەکەی دوو دڵ کردووە – سکای سپۆرتس
نۆتینگهام فۆرێست ئۆفەرێکی 35 ملیۆن پاوەندی برێنتفۆردی بۆ گواستنەوەی برێنان جۆنسن، رەتکردەوە – تێلێگراف
تایلەر ئادامس، یاریسازی ئەمریکی نزیکە لە جێهێشتنی لیدز یونایتد، هەریەکە لە ئاستۆن ڤیلا و وێستهام یونایتد گرنگیان بە تواناکانی داوە – ئاتلێتیک