یاریگا –
گۆڤاری فۆربس، لیستی 10 بە بەهاترین یانەی جیهانی بڵاوکردەوە، پشکی شێر بەر یانەکانی پرێمەرلیگ دەکەوێت.
فۆربس وەک پیشەی ساڵانە، ژمارەکانی کۆکردووەتەوە و لەڕێگەی بەدواداچوونێکی وردەوە، 10 بە بەهاترین یانەی جیهانی دیاری کرد و لیستەکە شەش یانەی پرێمەرلیگی تێدایە.
مانچێستەر سیتی پێنجەم بە بەهاترین یانەی جیهانە، هەریەکە لە چێڵسی، تۆتنهام و ئارسیناڵیش لە پلەکانی هەشتەم تاوەکو دەیەم دێن.
ریال مەدرید وەک هەمیشە لە سەرووی پلەبەندییەکەدا دێت و بە بەهاترین یانەی جیهانە، بە جیاوازییەکی کەم لەگەڵ مانچێستەر یونایتد.
بەهای ریال مەدرید بە 6.07 ملیار دۆلار خەمڵێندراوە و مانچێستەر یونایتدیش بە شەش ملیار دۆلار. بارسێلۆناش لە پلەی سێییەمدا دێت و بەهاکەی گەیشتووەتە 5.51 ملیار دۆلار، لە سەرووی لیڤەرپوول و مان سیتی.
تاکە یانەی بۆندسلیگا کە بایرن میونشنە، لە پلەی شەشەمدا دێت بە 4.86 ملیار دۆلار و پاریس سانجێرمانیش بە 4.21 ملیار دۆلار لە پلەی حەوتەم.
یانەکانی وەک یوڤێنتوس، بۆڕووسیا دۆرتموند، ئەیسی میلان و نیوکاسڵ یونایتد لە بە بەهاترین 30 یانەدان، بەڵام یانەکانی لۆس ئانجلێس گالاکسی، ئینتەر مەیامی و نیویۆرک سیتی لە ریزبەندی دواوەن.
- ریال مەدرید – 6.07 ملیار دۆلار
- مانچێستەر یونایتد – 6 ملیار دۆلار
- بارسێلۆنا – 5.51 ملیار دۆلار
- لیڤەرپوول – 5.29 ملیار دۆلار
- مانچێستەر سیتی – 4.99 ملیار دۆلار
- بایرن میونشن – 4.86 ملیار دۆلار
- پاریس سانجێرمان – 4.21 ملیار دۆلار
- چێڵسی – 3.1 ملیار دۆلار
- تۆتنهام – 2.8 ملیار دۆلار
- ئارسیناڵ – 2.26 ملیار دۆلار