ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

فەرمی: ئەلێكس تێلێس پەیوەندی بە نەسڕی سعوودیەوە كرد

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی نەسڕی سعوودی سەركەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی واژۆی ئەلێكس تێلێسی بەڕازیلی و یاریزانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی.

تێلێس وەرزی رابردوو لە ریزەكانی سێڤییای ئیسپانی بەشێوەی خواستن یاری دەكرد، دوای كۆتاییهاتنی ماوەی خواستنەكەی گەڕایەوە یانە ئینگلیزیەكە.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەرمی نەسڕ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر گرێبەستی ئەلێكس تێلێسی 30 ساڵانی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

تێلێسی بەڕازیلی بە بڕی 4 ملیۆن یۆرۆ و گۆڕانكاری پەیوەندی بە یانەكەی كریستیانۆ رۆناڵدۆوە كرد.

بەرگریكارەكەی باڵی چەپ ساڵانە لەگەڵ نەسڕ بڕی 7 ملیۆن پاوەند وەردەگرێت، گرێبەستەكەی بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت.

تێلێس لەگەڵ شەیتانە سورەكان 50 یاری كرد توانی گۆڵێك بكات و هەشت گۆڵیش درووست بكات.

ئەلێكس تێلێس ساتی واژۆكردنی گرێبەستەكەی لەگەڵ نەسڕ

 

بابەتی زیاتر

Back to top button