خوله‌کانی دیکە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ رووبەڕووی گرفتێکی گەورە دەبێتەوە

ئەستێرە پۆرتوگالییەکە لە گرفتدایە

Yariga App

یاریگا –

بەهۆی پێشێلکردنی یاسایەک، کریستیانۆ رۆناڵدۆ رووبەڕووی گرفتێکی گەورە دەبێتەوە.

شەوی دووشەممەی رابردوو یانەی نەسڕی سعودی بە سەرکردایەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، لە یارییەکی دۆستانە رووبەڕووی یانەی سێڵتا ڤیگۆ بووەوە، یاریەکە بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی یانە ئیسپانییەکە کۆتایی هات.

کریستیانۆ رۆناڵدۆی براوەی پێنج خەڵاتی باڵۆندۆر لە گێمی یەکەمی یارییەکە بەشداریکرد، گێمی دووەمیش لە تەنیشت خانەوادەکەی بینەری یارییەکە بوو، کە یانەکەی لەو گێمەدا بەبێ دۆن پێنج گۆڵیان لێکرا.

بەپێی راپۆرتێکی پێگەی SPORTbible ئەوەی مشتومڕی زۆری لەسەر ئەستێرە پۆرتوگالییەکە درووستکردووە ئەوەیە، کە وا دەردەکەوێت رۆناڵدۆ لە یارییەکە پارێزەرێکی ئێسک (کەسارە)ـی کۆمپانیای ئەدیداسی بەکارهێنابێت، لە کاتێکدا خۆی گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای نایکی هەیە.

رۆناڵدۆ لە ساڵی 2003 تا ئێستا گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای نایکی هەیە، لە ساڵی 2016 بۆ دوایین جار گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە تا کۆتایی ژیانی نوێکردنەوە، کە مەزەندە دەکرێت بەهای گرێبەستەکە یەک ملیار یۆرۆ بێت.

جیا لەوە گرێبەستەکەی کریستیانۆ کۆمەڵێک پاداشتی زۆری دارایی لەخۆدەگرێت، یاریزانەکە لە چەندین کاری رێکلامی جیاوازی کۆمپانیاکە بەشداری کردووە، بەردەوام وەک یەکێک لە دیارترین رووخسارەکانی نایکی دەردەکەوێت.

بەڵام ئەم سەرپێچییەی یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی مێژوو ئەگەری هەیە ببێت بە گرفتێکی گەورە بۆی، لەگەڵ کۆمپانیای نایکی رووبەڕووی گرفتێکی یاسایی بکاتەوە.

کریستیانۆ لەلایەن کۆمپانیای نایکی کەلوپەلی وەرزشی لەسەر خواستی خۆی بۆ درووست دەکرێت، بەردەوام پارێزەرەکانی ئێسکی بە شێوازی جیاواز بۆ دەنەخشێندرێت، کە زۆر جار وێنەی خۆی یاخود وێنەی خانەوادەکەی لەسەر دەنەخشێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button