ئیسپانیا

ئۆریۆل رۆمیۆ لەو بڕوایە نەبووە یاری بۆ بارسێلۆنا بکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئۆریۆل رۆمیۆ ناوەڕاست کارە نوێیەکەی یانەی بارسێلۆنا، لەو بڕوایە نەبووە رۆژێک بتوانێت بە درێسی بارسێلۆنا دووبارە یاری بکاتەوە.

دوێنێ رۆژی چوارشەممە گواستنەوەکەی بۆ یانەی بارسێلۆنا بە فەرمی کرا. ئەستێرەی جیرۆنا کە بەرهەمی ئەکادیمیای بارسێلۆنایە، دوای 12 ساڵ گەڕایەوە یانە خۆشەویستەکەی و بڕیارە جێگەی سێرجیۆ بوسکێتس بگرێتەوە.

ساڵێک لەمەوبەر رۆمیۆ باوەڕی بەوە نەدەکرد رۆژێک بتوانێت جارێکی تر یاری بۆ بارسێلۆنا بکاتەوە. لەبارەی گەڕانەوەی بۆ بارسا، رۆمیۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پۆدکاستێکدا ئاماژەی بەوە کردبوو کە:

ئەگەر یاریزانێک بوومایە لەسەر ئاستی بارسێلۆنا ئێستا لەوێ یاریم دەکرد، بەڵام لەم چەند ساڵەی دواییدا هەرگیز پەیوەندیم پێوە نەکراوە. پێموانییە چاڤی هیچ سەرنجم بدات، خەونێکە بۆمن لەو یانەیە یاری بکەم”.

دواجار توانی سەرنجی چاوی بەلای خۆیدا رابکێشێت لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە تا هاوینی ساڵی 2026 گرێبەست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button