ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا گرێبەستی دوو ئەستێرەی لاوی نوێکردەوە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا سەرکەوتوو بوو لە نوێکردنەوەی گرێبەستی هەردوو ئەستێرەی تیپەکەی ئالێخاندرۆ باڵدێ و لامین یامال.

رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، هەردوو ئەستێرەی لاوی بارسێلۆنا ئالێخاندرۆ باڵدێ و لامین یامال، واژۆیان لەسەر گرێبەستێکی نوێی درێژخایەن کردووە و لە یانە کەتەلۆنییەکە درێژە بە یاریکردن دەدەن.

لامین یامال، لە 13ـی مانگی تەمموزن تەمەنی بوو بە 16 ساڵ، بارسێلۆنا بە سەرخستنی یاریزانەکە بۆ تیپی یەکەمی یانەکە توانی ناوبراو رازی بکات بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تا هاوینی ساڵی 2026.

لە لایەکی دیکە، باڵدی تەمەن 19 ساڵان تا ساڵی 2024 گرێبەستی لەگەڵ بارسا هەبوو، بەهۆی پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز سەرنجی زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپای بۆ خۆی راکێشاوە، یانە کەتەلۆنییەکە بۆ پارێزگاریکردن لەو یاریزانە گرێبەستەکەی تا هاوینی 2028 نوێکردەوە.

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، بارسا بڕی یەک ملیار یۆرۆ وەک مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی هەردوو یاریزان دیاری کردووە، لە پێناو پارێزگاریکردن لێیان بۆ ماوەیەکی زۆر و پاراستنی داهاتووی تیپەکەی.

باڵدی ئێستا و داهاتووی یانەکەیە، ئاستە بەرزەکەی بارسای ناچارکردن دەستبەرداری خۆردی ئەلبا ببن لە پاش 10 ساڵ یاریکردن بۆیان، بە تەواوی جێگای خۆی لە باڵی بەرگری تیپەکە چەسپاندووە.

یامالیش بە باشترین یاریزانی ئەکادیمیای لاماسیا دادەنرێت لەم سەردەمەدا، لە وەرزی رابردوویش چەند یارییەکەی بە درێسی تیپی یەکەم ئەنجامدا و سەرجی هاندەرانی یانەکەی بەلای خۆیدا راکێشا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button