ئینگلتەراگرنگترین

كۆمپانیای ئەدیداس درێسی دووەمی ئارسیناڵ بۆ وەرزی داهاتوو ئاشكرا دەكات

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ یانە گەورە و بەهێزەكەی باكووری لەندەن درێسی دووەمی یانەكەی بۆ یارییەكانی وەرزی 2023/2024 ئاشكرا كرد.

تۆپهاوێژەكان بە راهێنەرایەتیكردنی میكێل ئارتێتا ئامادەكارییەكانی بۆ وەرزی نوێ دەستپێكرد و یەكەم هەنگاویشیان ئاشكراكردنی هەردوو درێسی یەكەم و دووەم بوو.

هەژماری فەرمی ئارسیناڵ و كۆمپانیای ئەدیداس لە هەژمارە فەرمییەكانی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر درێسی دووەمی گەنەرزیان بۆ وەرزی داهاتوو ئاشكرا كرد.

درێسەكە بە تێكەڵكردنی رەنگەكانی سەوزی كاڵ و رەش لەگەڵ رەنگی شین دیزاین كراوە.

یاریزانەكانی ئارسیناڵ بە درێسی دووەمی یانەكەیان بۆ وەرزی نوێ:

چۆن و لە كوێ درێسی دووەمی ئارسیناڵ بكڕین؟

لە ستۆری فەرمی ئارسیناڵ دەتوانن درێسی دووەمی ئارسیناڵ داوا بكەن.

80£

وەرزی رابردوو ئارسیناڵ بە راهێنەرایەتی ئارتێتا ئاستێكی بەرزیان پێشكەشكرد و توانیان لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ بن و گەیشتنیان بە یارییەكانی وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ مسۆگەر كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button