ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

میلان لەگەڵ یاریزانێکی ڤالێنسیا گەیشتووەتە رێککەوتن

Yariga App

یاریگا-یانەی ئەیسی میلان بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ پتەوکردنی پێکهاتەکەی بۆ وەرزی نوێ و ئەمجارەیان یاریزانێکی لالیگای کردووەتە ئامانج.

بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت، میلان و یونس موسا گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر خاڵە هاوبەشەکانی نێوانیان بەڵام گفتوگۆ لە نێوان رۆسۆنێری و ڤالێنسیا هێشتا بەردەوامە.

یونس  یاریزانی هەڵبژاردەی ئەمریکایە و لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەکات، بە گووتەی سەرچاوەکە مووچەی ساڵانەی ٢ ملیۆن یۆرۆ دەبێت. ئەوەی ماوەتەوە ئەوەیە ڤالێنسیا داوای ٢٥ ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ دەستبەرداربوون لە تواناکانی و ئۆفەرەکەی میلانیش لە نێوان ١٥-٢٠ ملیۆن دایە.

یانە مێژووییەکەی ئیتاڵیا دوای فرۆشتنی ساندرۆ تۆنالی، تا ئێستا روبن لۆفتوس چیک، کریستیان پولیسیچی گواستۆتەوە و نزیکە لە تییانی ریێندەرسی یاریزانی ئەلکەمار.

بابەتی زیاتر

Back to top button