ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

زانیاری نوێ سەبارەت بە داهاتووی ریاز مەحرەز

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی ئەهلی سعودی گەیشتووەتە رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ ریاز مەحرەزی جەزائیری و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی.

گرێبەستەكەی مەحرەز لەگەڵ مانچێستەر سیتی تا هاوینی ساڵی 2025 بەردەوامە.

لە ساڵی 2018 ئەستێرە جەزائیرییەكە بە بڕی 68 ملیۆن یۆرۆ لە لێستەر سیتیەوە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتیەوە كرد.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی الرياضية كە لە هەژماری خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر دایانناوە، ئەهلی سعودی گەیشتووەتە رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ ریاز مەحرەزی جەزائیری بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەكەوە بكات.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، لە دوای ئەنجامدانی پشكنینە پزیشكیەكان یاریزانەكە گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیەدا واژۆ دەكات و دواتر پەیوەندی بە شاندی مەشق و راهێنانەكانەوە دەكات.

لە گواستنەوەكانی هاوینەدا ئەهلی سعودی هەریەك لە ئێدوارد مێندی، رۆبێرتۆ فێرمینیۆی گواستووەتەوە ریزەكانی.

ریاز مەحرەز و نازناوی چامپیۆنزلیگ

ریاز مەحرەز لەگەڵ سیتیزن 236 یاری كردووە، 78 گۆڵی كردووە و 56 گۆڵیشی درووست كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button