فێلێکس تەنها یەک داواکاری هەیە
یاریگا
دوای کۆتایی هێنان بە گرێبەستە کاتیەکەی لەگەڵ چێڵسی و گەڕانەوەی بۆ مەدرید، هێشتا داهاتووی جواو فێلێکس هێرشبەرە پورتوگالییەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید ڕوون نییە.
جواو فێلێکسی 23 ساڵ دوای نیو وەرز بە خواستن لە یانەی چێڵسی کۆتایی بە گرێبەستەکەی هێنرا و گەڕایەوە ئەتلەتیکۆ مەدرید. نوێنەرانی ئەم هێرشبەرە پورتوگالییە، کە پێناچێت ئارەزووی بەردەوامبوونیان هەبێت، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا هەوڵێکی زۆریان داوە تیپێکی دیکەی بۆ بدۆزنەوە، بەڵام بەگوێرەی ڕۆژنامەی مارکا، تەنها یەک تیپ ئارەزووی بۆ فیلیکس نیشانداوە بۆ گواستنەوەی ئەویش یانەی ئاستۆن ڤیلای ئینگڵتەرایە.
ئاستۆن ڤیلا لەگەڵ ئۆنای ئیمری راهێنەر و مۆنچی بەرێوەبەری وەرزشی یانەکە، پلانیان هەیە تیپێک ئامادە بکەن کە وەرزی داهاتوو کێبڕکێی لەسەر ناسناوەکان بکەن، بۆیە دەیانەوێت لەم هاوینە چەند یاریزانێکی نوێ بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.
مارکا بڵاویشی کردەوە فیلیکس بووەتە ئامانجی یانەی ئینگلیزیەکە و بەرپرسانی یانەکە بەو هیوایەن بتوانن ئەو یاریزانە رازی بکەن پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات. هێرشبەرە پۆرتوگالیەکەی رۆخێ بلانکۆس تاوەکو چوار ساڵی دیکە گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و بەهاکەشی لە بۆرسەی یاریزانان بە 50 ملیۆن یۆرۆ دیاریکراوە.